24/7/2019 05:39 PM

هالیپ له‌ ئاهه‌نگی ده‌ستپێكی ئۆڵۆمپیاد ئاڵای رۆمانیا هه‌ڵده‌گرێت

دوای بردنه‌وه‌ی‌ نازناوی گراندسلامی ویمبڵدۆن ئامانجی یه‌كه‌می هالیپ له‌ماوه‌ی‌ داهاتوو بردنه‌وه‌ی میدیالی ئاڵتونی ئۆڵۆمپیادی 2020ی تۆكیۆ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌رزشی درایه‌ پاڵی.
هالیپ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ رۆمانیا پێشوازیه‌كی شاهانه‌ی لێكراو لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی ئه‌و وڵاته‌ش به‌ ره‌سمی بڕیاری دا ئه‌و كچه‌ یاریزانه‌ دیاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئاهه‌نگی ده‌ستپێكی ئۆڵۆمپیاد ئالای وڵاته‌كه‌ هه‌ڵبگرێت.
هالیپ رایگه‌یاند دوای پێدانی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ گه‌وره‌یه‌ زیاتر سوور ده‌بێت له‌سه‌ر به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی‌ ئه‌ویش بردنه‌وه‌ی‌ میدالی ئۆڵۆمپیاده‌.
هالیپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌ پاڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر ئاستی تاك میدال بباته‌وه‌ به‌شداری له‌ ركابه‌ریه‌كانی دووانی كچان و دووانی تێكه‌ڵاویش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ میدالێك پێشكه‌شی وڵاته‌كه‌ی‌ بكات.
ئه‌م 2 ساڵه‌ بۆ هالیپ مێژوویی بوون كه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ ساڵی رابردوو رۆلان گارۆسی برده‌وه‌ ئه‌مساڵ توانی ویمبڵدۆن بباته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌یه‌وێت ساڵی داهاتوو میدالێكی ئۆڵۆمپیش بباته‌وه‌.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved