29/7/2019 03:43 PM

سۆنی کامێرایەکی بەهێزی خسته ڕوو

سۆنی پردەی لەسەر کامێرای فوول فرێمی A7R IV لادا. ئەم کامێرایه جێگرەوەی کامێرای A7R IIIـە و ئەگەرچی ناتوانین وەکوو بەرهەمێکی تەواو پێشەنگ بیهێنینه ئەژمار بەڵام لە ئێستادا ئەم کامێرایه خاوەنی بەرزترین کوالیتیه به نیسبەت بەرهەمەکانی‌تری سۆنی.

 

توانستی کامێرایA7RIII ، 42  مێگا پیکسڵ بوو و لە کێبەرکێی سایتی DxOMarkـدا کۆی گشتی خاڵەکانی به دەست هێنا، واته 100 خاڵ. بەم حاڵەوە سۆنی لە مۆدێلی A7R IVـدا هەنگاوێکی زیاتری ناوە و توانستی ئەم کامێرایەی تا 61 مێگا پیکسڵ بەرز کردۆتەوە.

هەستەوەری ئەم کامێرایه لە جۆری 35 میلیمەتری فوول فریمی BI-CMOSـە و ئەو وێنانەی تۆماری ئەکات کوالیتیەکی زۆریان هەیه. بۆ وێنه گرتن لە دیمەنه وێستاوەکان ئەکرێ به کەڵک وەرگرتن لە تەکنەلۆجیای Pixel Shift کە لەم کامێرایەدا جێگیر کراوە، 16 وێنه به کوالیتی 963.2 مێگا پیکسڵ بگریت و دواتر به کەلک وەرگرتن لە ئاپڵیکەیشنی سۆنی ئەم ڕادەیه به بێ ئەوەی کوالیتییەکەی بشێوێت، بۆ 240.8 مێگا پیکسڵ دابەزێنیت.

 

هەستەوەری 35 میلیمەتری کامێرایA7R IV هەروەها توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی هەیه به کوالیتی 4K. پیلی ئەم کامێرایه به یەک جار شەحن کردنەوە ئەتوانێ 670 وێنه تۆمار بکات. نرخی کامێرای A7R IV کە لە مانگی 9ـوە ڕەوانەی بازاڕەکانی ئەمریکا ئەکرێت 3500 دۆلارە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved