30/7/2019 09:59 AM

ناسا مۆمی 61 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی داده‌گیرسێنێت

به‌بۆنه‌ی 61 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی، ئاژانسی ناسای ئه‌مریكی ئاهه‌نگی گێڕاو به‌ڵێنیاندا به‌رده‌وامبن له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانیان.

ساڵی 1958 ئاژانسی ناسای ئه‌مریكی دامه‌زراوه‌و له‌وكاته‌وه‌ تائێستا توانیویانه‌ چه‌ندین نهێنی گه‌ردوونی ئاشكرا بكه‌ن.

هه‌رچه‌نده‌ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 1957 یه‌كه‌م كه‌شتی ئاسمانی به‌ ناوی سبوتنیك ره‌وانه‌ی ئاسمان كرا، به‌ڵام ساڵێك دوای ئه‌وه‌ ئه‌مریكا ئاژانسی ناسای دامه‌زراند.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی یه‌كه‌می دامه‌زراندنی ئه‌م ئاژانسه‌ بۆ سیخوری بوو به‌سه‌ر یه‌كێتی سۆڤێتی ئه‌وسادا، به‌ڵام ناسا چه‌ندین خزمه‌تی به‌ مرۆڤایه‌تی كردووه‌و چه‌ندین نهێنی گه‌ردوونی ئاشكرا كردووه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه‌.


خاك - وكالات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved