4/8/2019 10:09 AM

هەندێک ئامادەکاری بەر لە دووگیان بوون

لە کاتی دووگیان بووندا لەشی خانمان بۆ ماوەی 9 مانگ ئەرکێکی یەکجار گرنگی لەسەر شانه. کەوابوو گەر به نیازی مناڵ بوونن به چەند هەنگاوی سادە ئەتوانن لەشی خۆتان بۆ پەروەردە کردنی کۆرپەلەیەکی تەندروست ئامادە بکەن. ئەم چەند هەنگاوە زۆر سادەن و پێویست ناکات نیگەران بن.

١-کێشی لەشتان بهێننه سەر ئاستێکی نۆرماڵ
دووگیان بوون لە دۆخێکدا کە کێشی لەش کەم یان زۆر بێت ئاستەم ئەبێتەوە. کێشی لەش لەسەر سووڕی مانگانه کاریگەری دائەنێت و نۆڕمال نەبوونی ئەم فاکتەرە ئەتوانێ سیستەمی بەرهەمهێنانی هێلکەی خانمان ئاڵۆز بکات.

٢-ڤیتامین بخۆن
خواردنی ڤیتامینەکان بەر لە دووگیان بوون گرنگییەکی تایبەتی هەیه چون ئەگەری ئەوە هەیه تا بەر لە دواکەوتنی سووڕی مانگانەتان ئاگاداری ئەوە نەبن کە دووگیانن. لە وەها دۆخێکدا لەوانەیە چەند هەفتە بەسەر دروست بوونی کۆرپەلە لە سکی دایکدا تێپەڕ بووبێتو ئەم ماوەیە بۆ ئاگاداری لە کۆرپەلەکە لە دەست بدەن.

٣-سەردانی پزیشک بکەن
کاتێک ئاگادار بوونەوە دووگیانن، بەردەوام سەردانی پزیشک بکەن بۆ ئەوەی بزانن لەشتان لە چ بارودۆخێک دایه. گەر کێشەی پەستانی خوێن یان خەمۆکی یان نەخۆشی شەکرەتان هەیه، سەبارەت به مناڵ بوون قسە لەگەڵ پزیشکەکەتان بکەن و لەو دەرمانانەی وا بەکاری ئەهێنن ئاگاداری بکەنەوە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved