11/8/2019 09:37 AM

چەند خواردنەوە بەسوود بۆ بەرگیری کردن لە پیری

پیری یەکێک لە قۆناغەکانی ژیانی مرۆڤه و مرۆڤ ناتوانێ خۆی لێ دەرباز بکات. بەڵام هەندێک جار ئەم قۆناغه زووتر ڕوو لە مرۆڤەکان ئەکات و بێگومان تووشی حاڵەتێکی نەخوازراویان ئەکات. جۆری ئەو خواردن و خواردنەوانای وا مرۆڤ کەڵکیان لێ وەرئەگرێت کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر زوو یان درەنگ ڕوودانی ئەم قۆناغە واته پیری هەیه. لە ژێرەوە ئاماژە به چەند خواردنەوە ئەکەین کە ئەبنه هۆی ئەوەی پرۆسەی پیری درەنگتر ڕوو بدات.
١-قاوە
توێژینەوەکان ئەم بابەته ئەخەنه ڕوو کە کافەئین لەشی مرۆڤ لە بەرامبەر هەو کردندا ئەپارێزت. واته کێشەیەک کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن مرۆڤ تووشی ئەبێت. کەوابوو قاوە وەک سەرچاوەیەکی دوەڵەمەندی کافەئین جگه لەم سوودە ڕادەی تووشبوون به شێرپەنجەی پێستیش کەم ئەکاتەوە.
٢-ئاو
ئاو بۆ تەندروستی لەش به گشتی و تەندروستی پێست زۆر بەسوودە. کەم بوونی ئەم مادە گرنگه ئەبێته هۆی چرچی پێست و ئاسەواری پیری به روخسارەوە پێک ئەهێنێت.
٣-چا
چای سەوز سەرچاوەیەکی گرنگی ئەنتی ئۆکسیدەنته که خاوەنی تایبەتمەندی دژه پیرییە. جگه لەوە بۆ کەم کردنەوەی کێشی جەسته و ئازارەکانی دڵ کەڵکی لێ وەرئەگیرێت.
٤-شیر
لە پێکهاتەی شیردا مادەیەکی تێدایه به ناوی لۆسیەن کە یەکێک لە ئاسید ئامینیەکانی لەشی مرۆڤه. ئەم مادەیه بۆ بەهێز کردنی ماسولکە و میزان کردنی ئاستی قەندی خوێن و ساڕێژ کردنی برین زۆر بەسوودە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved