11/8/2019 09:40 AM

بەکارهێنانی جۆرێکی تایبەت لە ئەنتی بایۆتیک و ئەگەڕی کەڕ بوون

زانایانی بواری پزیشکی لەم دواییانەدا جۆرێکی تایبەت لە ئەنتی بایۆتیکیان دەستنیشان کردووە کە سەرەڕای ئەوەی هەندێک جار گیانی مرۆڤ ڕزگا ئەکات، ئەتوانێ هۆکارێک بێ بۆ کەڕ بوونی هەمیشەیی.

 

تاقیکاری لەسەر مشکەکان ئەوەی خستۆته ڕوو کە بەکارهێنانی ئەنتی بایۆتیکی جۆری ئامینۆگلیکۆزید بە هۆی پێکهاتەکەیەوە ئەتوانێ سیستەمی بیستنی مرۆڤ ئاڵۆز بکات.

جێنتامایسین یەکێک لەو دەرمانانەیه کە لە دەستەی ئەنتی بایۆتیکی ئامینۆگلیکۆزیددا پۆلینبەندی ئەکرێت. ئەم دەرمانە به هۆی ئەوەی لە زۆربەی هەوکردنەکاندا کەڵکی لێ وەرئەگیرێت، دەرمانێکی ناسراوە. "پیتێر ستیگێر" مامۆستای زانکۆی کریتۆنی ئەمریکی و گرووپەکەی، بۆ ئەوەی بیسەلمێنن بەکارهێنانی ئەم جۆرە دەرمانانه لەگەڵ کەڕ بووندا پەیوەندی هەیه، کاریگەرییەکانی جێنتامایسینیان لەسەر مشک تاقی کردەوە.

 

دواتر لێیان ڕوون بۆوە  ئەم دەرمانه ئەبێته هۆی ئەوەی خانەکانی گوێچکە لە بەرامبەر تایبەتمەندییه ژاراوییەکانی دەرمانه جۆراوجۆرەکاندا پارێزراو نەبێ و ڕێگا خۆش ئەکا بۆ ئەوەی ئەم خانانه تووشی هەوکردن و نەخۆشی بن و یەکێک لە ئاکامەکانی ئەم دۆخە، کەڕ بوونە. ستیگێر بۆ چارەسەەری ئەم کێشەیه جەخت لەسەر ئەو تەکنیکە نوێیانە ئەکاتەوە کەوا به بێ خواردنی ئەنتی بایۆتیک، هەو کردنەکانی لەش کۆنترۆڵ ئەکات و بەر بە ئاڵۆز کردنی سیستەمی بیستن و لە کۆتاییدا پێش به کەڕ بوون ئەگرێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved