11/8/2019 09:47 AM

فۆلکس واگۆن به تیۆنینگی ABT خرایه ڕوو

کۆمپانیانی فۆلکس واگۆن ئۆتۆمبێلێکی خستۆته ڕوو کە ئەتوانێ وزەی بزوێنەرەکەی تا 335 ئەسپەهێز بەرز بکاتەوە. حەوتەمین وەشانی فۆلکس واگۆن گۆڵفی GTI، ساڵی 2013 پەردەی لەسەر لادرا و تا به ئێستاش لە بازاڕی ئۆتۆمبێلدا بوونی هەیه. ئەم ئۆتۆمبێلە خاوەنی بزوێنەرێکە کە ئەتوانێ به 4 سیلەندەر کە کۆی قەبارەکەی آن 2 لیترە، 217 ئەسپەهێز وزە بەرهەم بهێنێت.

لە وەشانی Performance Packageـدا وزەی بزوێنەرەکە بۆ 227 ئەسپەهێز بەرز بۆتەوە.

تیۆنینگی ABT کە یەکێک لە بەناوبانگترین تیۆنێرەکانی بەرهەمەکانی فۆلس واگۆن گۆڵفە، لە حاڵەتی ستانداردا ئەتوانێ 286 ئەسپەهێز وزه و 380 نیۆتۆن‌مەتر زەبر بەرهم بهێنێت. بەڵام ABT توانیویەتی بە بەهێز کردنی ئەم بزوێنەرە نوێیه ئەم ژمارانه بۆ 335 ئەسپەهێز وزه و 430 نیۆتۆن‌مەتر زەبر بەرز بکاتەوە. ئەم وزە زەبەلاحه بۆته هۆی ئەوەی خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە لە ماوەی 5.4 چرکەدا بگاته 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

 

ئەوپەڕی خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە هاوشێوەی زۆرینەی ئۆتۆمبێلە ئەلمانییەکان به شێوەی ئەلەکترۆنی لەسەر 250 کیلۆمەتر سنوردار کراوە بەڵام به سەرفی هەندێک پارە ئەکرێ ئەم خێراییە تا 265 کیلۆمەتر بەرز بکرێتەوە. دەربارەی نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە هەواڵێکی ئەوتۆ لەبەر دەست نییه.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved