11/8/2019 09:54 AM

نیو میلیارد بەکارهێنەر لە لایەن ویندۆز دیفەندەرەوە ئەپارێزرێن

ئەو سەردەمەی وا بۆ پاراستنی ویندۆز ناچار بوویت لە ئەنتی ڤایرۆس کەڵک وەربگریت بەسەر چووە. بە هاتنە ئارای ئەنتی ڤایرۆسی "ویندۆز دیفەندەر" کە بڕیارە ناوی بنرێ "مایکرۆسۆفت دیفەندەر"، ئیتر پێویست ناکات ئەنتی ڤایرۆس بکڕین.

 

ویندۆز دیفەندەر به هۆی ئەو سیستەمە ئەمنیه پێشکەوتووە وا هەیەتی، به دەسەڵاتێکی زۆرەوە ڤایرۆس و ئەو شتانەی وا زیانیان بۆ کۆمپیتەر و لاپتۆکانمان هەیه، دەستنیشان ئەکات و لەناویان ئەبات. "تانمای گاناچاریا" بەڕێوەبەری گشتی گرووپی توێژینەوەی ئەمنی Microsoft ATP، باس لەوە ئەکات کە ویندۆز دیفەندەر بڕی50%ـی سیستەمی ئەمنی ویندۆز دابین ئەکات.

 

به پێی ئەم قسەیه دەرئەکەوێت کە ڕێژەی ئەو بەکارهێنەرانەی وا لە لایەن ئەم سیستەمەوە ئەپارێزرێن، نیو میلیارد کەسن. ویندۆز دیفەندەر لەو کاتەوەی وا کەڵکی لێ وەرئەگیرت وەڵامدەری پێداویستییه ئەمنییەکان بووە لە بەرامبەر هاکێر و ڤایرۆسەکاندا، بەڵام ئەمە به واتای ئەوە نییه کە سەتاسەتی ڕەوشی ئەمنی جیهانی کۆمپیتەر و ئینتەرنێت دابین ئەکات. هەر بۆیه هێشتاش هەندێک لە بەکارهێنەران حەز ئەکەن لە پەنای ئەم ئەنتی ڤایرۆسەدا، لە سیستەمە ئەمنییەکانی‌تریش کەڵک وەرگرن.
ئێوە لە کام دەستەن؟ ئایا بۆ دابین کردنی سیستەمی ئەمنی کۆمپیتەرەکەتان، ویندۆز دیفەندەر ئەتوانێ وەڵامدەر بێت؟




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved