11/8/2019 10:03 AM

وەرزشكردن و ئەنتی ئۆکسیدانتەکان: تێکەڵەیەکی سەرکەوتوو بۆ تەندروستیی مێشک

تیمێکی نێونەتەوەیی توێژەران لە چەند دامەزراوەی ژاپۆن و ئەمریکا دەستکەوتێکی دڵخۆشکەریان بڵاو کردووەتەوە کە باس لە چارەسەری نەخۆشییەکانی زەهایمەر و دیکەی نەخۆشییەکانی مێشک و بە تایبەت ئەو نەخۆشییانەی کە پەیوەندییان بە تەمەنەوە هەیە دەکات.

 

یووک و هاوکارەکانی لە وتارەکەیاندا دەڵێن "لێپتین لەناو هیپۆکەمپسدا لە ڕیگەی ئەنتی ئۆکسیدانتێکەوە دەبێتە هۆی گەیاندنی قازانجەکانی وەرزشکردنێکی ئاسایی بە یادەوەری." لێپتین هۆرمۆنێکە کە لە شانەی چەوری و هیپۆکەمپسدا بەرهەم دێت، ئەو بەشەی مێشک کە بەپرسە لە یادەوەری و فێربوونی فەزایی.
پەیوەندیی نێوان وەرزشکردن و باشتربوونی تواناییە مێشکییەکان بە تەواوەتی ئاشکرایە. بە هەمان شێوە دەرکەوتووە کە هەندێک خواردنی تایبەت لەسەر باشتربوونی توانایی مێشک و هیواشکردنەوە یان ڕاگرتنی لەدەستچوونی تواناییە مێشکییەکان کاریگەرییان هەیە.


هەردووکی وەرزشکردن و خواردنەکان کە ئانتی ئۆکسیدانتیان تێدایە لەسەر پلاستیسیتی و توانایی ناسینی لە هیپۆکەمپسدا کاریگەرییان هەیە. توێژینەوەکانی پێشووتر بە تایبەت ئەوەیان دەرخستبوو کە لێپتین ئامانجێکی بەکەڵکە لە چارەسەری نەخۆشیی زەهایمەردا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved