11/8/2019 04:02 PM

پێوان پەستانی خوێن لە ڕێگای سێڵفییەوە

خێرایی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا گەیشتۆتە ئاستێک کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئیتر پێویست ناکا بۆ پێوانی پەستانی خوێن سەردانی پزیشک بکەیت. توێژەران شێوازێکیان داهێناوە کە ئەکرێ پەستانی خوێنی خۆتان لە ڕێگای کامێرای سێڵفی مۆبایلەکەتانەوە بپێون.

 

بە پێی توێژینەوەیەک کە توێژەرانی کەنەدایی و چینی ئەنجامیان داوە، بۆ ئەم مەبەسته تەنها یەک گرتە ڤیدیۆی سێڵفی پێویسته. "گەنگ لی" و "پۆل ژەنگ" کە هەردوکیان مامۆستای زانکۆی تۆرنتۆن، ئەم تەکنەلۆجیا نوێیەیان خستۆتە ڕوو.

 

ئەم شێوازە لەسەر بنەمای "ڕوون بوونی پێست" دامەزراوە. ئەو هەستەوەرە ئۆپتیکاڵانەی وا لەسەر کامێرای مۆبایل جێگیر کراون، ئەو تیشکەی سوورەی وا لە هێمۆگلۆبینی خوێنەوە هەڵئەستێ، تۆمار ئەکەن و ئەمەش ئەو هەلە ئەڕەخسێنێت کە گۆڕانکارییەکانی سیستەمی خوێن پێوانە بکرێت. ئەم توێژەرانە توانیان به تاوتوێ  کردنی گرته ڤیدیۆی دوو خولەکی 1328 کەس، ڕادەی پەستانی خوێنان بەدەست بهێنن.

 

پێشتر لە داهێنانێکی هاوشێوەدا توانرابوو لە ڕێگای ڤیدیۆی سێڵفییەوە، ڕادەی لێدانی دڵ پێوانەی بۆ بکرێت.

لە بابەت هەرێمی تاکەکەسییەوە ڕەوشێکی ئەمنی باش لەم ئاپڵیکەیشنەدا دابین کراوە، به شێوەک کە تەنها دەرەنجامەکان تۆمار ئەکرێن و گرتە ڤیدیۆییەکان ئەسڕدرێتەوە. ئەم توێژەرانه هیوادارن لە داهاتوودا بتوانن به هۆی ئەم تەکنەلۆجیایەوە ڕادەی قەندی خوێن و کۆلسترۆل و شتی لەم چەشنەش بپێون.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved