13/8/2019 12:35 AM

مرۆڤ قه‌رزاری‌ زه‌وییه‌

رێكخراوی‌ گڵۆباڵ فوتبرێنت نێتۆرك به‌ پشتبه‌ستن به‌ داتاكانی‌ سندوقی‌ جیهانی‌ تایبه‌ت به‌ سروشت راپۆرتێكی‌ ئاماده‌ كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاست‌ و چۆنێتی‌ به‌كارهێنانی‌ سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی‌ سه‌ر زه‌وی‌ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و راپۆرته‌ش مرۆڤ ئه‌و ئاسته‌ی‌ تێپه‌ڕاندووه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان كه‌ سروشت له‌ توانایدایه‌.

ئه‌و داتا‌و زانیاریانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كاتێك مرۆڤ سه‌رچاوه‌كانی‌ سه‌ر گۆی‌ زه‌وی‌ به‌كارده‌هێنێت، سروشتی‌ دایكه‌ زه‌وی‌ سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌می‌ دێنێته‌وه‌‌و خۆی‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ خێرا سه‌رچاوه‌كان به‌كارده‌هێنێت، كه‌ زه‌وی‌ فریاناكه‌وێت خۆی‌ نوێ بكاته‌وه‌‌و ئێستا خێرایی ‌و ئاستی‌ به‌كارهێنان 1,75 جار له‌ نوێبوونه‌وه‌ زیاتره‌.

راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ وڵاتێكی‌ وه‌ك قه‌ته‌ر له‌ ماوه‌ی‌ 42 رۆژدا به‌شی‌ یه‌ك ساڵ سه‌رچاوه‌ به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام وڵاتێكی‌ وه‌ك ئیندۆنیسیا به‌شی‌ یه‌ك ساڵ له‌ 342 رۆژدا به‌كارده‌هێنێت.

كاره‌سات له‌وه‌دایه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤی‌ سه‌ر زه‌وی‌ هه‌مووی‌ وه‌كو خه‌ڵكی‌ ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان به‌كاربهێنێت، ئه‌وا پێویستمان به‌ پێنج هه‌ساره‌ی‌ تری‌ وه‌ك زه‌وی‌ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیان به‌رده‌وامبێت.

خاك - cnn



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved