15/8/2019 12:28 PM

دابەزاندنی کێشی لەش لە کاتی خەودا

لەشی ئێمه لە ماوەی شەودا 300 تا 400 کالۆری وزه سەرف ئەکات. ئەم وزەیه بەرابەرە لەگەڵ ئەو وزەیەی وا لە ماوەی یەک کاتژمێر ڕاکردندا سەرف ئەکرێت. بە پێی وتەی  کارناسان، خەوێکی باش هاوشێوەی وەرزش کردن ئەبێتە هۆی دابەزینی کێشی لەش. لە ژێروەدا ئاماژە به هەندێک خووخدە ئەکەین کە لە کاتی خەودا ئەتوانن کێشی لەش دابەزێنن.

 

پلەی گەرمی ژوورەکەتان کەم بکەنەوە
کارناسان باس لەوە ئەکەن گەر پلەی گەرمی ژووری خەو 18 دەرەجەی سەنتیگراد بێ، چالاکی لەش بەرز ئەبێتەوە. چون کاتێک ژوورەکە ساردە بۆ ئەوەی گەرمی لەش بەرز ببێتەوە، جەستەی مرۆڤ دەست ئەکا به چالاکی کردن و ئەنجامی ئەم چالاکییەش دابەزینی کێشی لەشە.
هەندێک ئاوی ترێ بخۆنەوە ئاوی ترێ به هۆی ئەوەی مادەیەکی تایبەتی بە ناوی "رێزۆراتۆل" تێدایە، بۆ سووتاندنی کالۆرییەکان زۆر بەسوودە. ئەم مادەیه چەورییە سپییەکان ئەکاته چەوری قاوەیی و لەش ناچار ئەکات بەجێی ئەوەی چەوری پاشەکەوت بکات، چەورییەکان بسووتنێت.

بەردەوام لە کاتێکی تایبەتدا بخەون و هەستن لەشی مرۆڤ هۆرمۆنێکی تێدایه به ناوی "مێلاتۆنین" کە هاوشێوەی کاتژمێریکی بایۆلۆژیکی کاتی خەوتن و هەستان دیاری ئەکات. جگە لەم تایبەتمەندییه، ئەم هۆرمۆنە چەورییه قاوەییەکان چالاک ئەکات و کالۆری ئەسووتێنێت. گەر کاتی خەوتن و هەستان بشێوێت، پرۆسەی بەرهمهاتنی ئەم هۆرۆمۆنەش ئاڵۆز ئەبێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved