15/8/2019 12:34 PM

پۆرش پانامرای GTS 2019؛ ئۆتۆمبێلێکی خێزانی

لە یەکەم ڕوانیندا، ڕوخساری ئەم ئۆتۆمبێلە هاوشێوەی ئۆتۆمبێلێکی سپۆرته. بەڵام کاتێک لێی ئەخوڕین، تێئەگەین ئەگەرچی لە ناو قەمەرەیەکی بەهێزدا دانیشتووین بەڵام ئارامییەکی تایبەتیشمان پێ ئەبەخشێت و دڵنیا ئەبین کە بۆ خێزان و گەشتەکانی دەروەی شار زۆر گونجاوە.

 

ئەم ئارامییه لەو کاتانەدا کە به خێرایی پێچەکانی ناو ڕێگا تێپەر ئەکەین به هیچ شێوەیەک ناشێوێت و سوککانی ئۆتۆمبێلەکە به باشترین شێوە مامەڵە لەگەل سایەقەکەدا ئەکات. دەنگی بزوێنەری پانامرا GTS ئەگەرچی ئەو توندوتیژییەی مێرسێدێس AMG E63ـی نییه بەڵام ناکرێ حاشا لە تواناییە سەرسورهێنەرەکەشی بکرێت. ئەم بزوێنەرە 8 سیلەندەرییه قەبارەکەی 4 لیتری تۆئین توربۆیه و ئەتوانێ 453 ئەسپەهێز وزه و 620 نیۆتۆن‌مەتر زەبر بەرهەم بهێنێت.

ئەم وزەیه لە لایەن کێسێ گێڕێکی 8 دانەیی ئۆتۆماتەوە هاوکات بۆ هەر چوار تایه 21 ئینچییەکەی ئەگوازرێتەوە. خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە لە ماوەی 4.1 چرکەدا ئەگاته 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئەوپەڕی خێراییەکەی 291 کیلۆمەترە.

 

ڕادەی سووتاندنی سووتەمەنی لەم ئۆتۆمبێلەدا بۆ هەر 100 کیلۆمەتر 10.1 لیترە. پۆرش پانامرای GTS سەرەڕای ئەوەی پێرفۆرمانسێکی سپۆرت و بەهێز لە خۆی نیشان ئەدات بەڵام ماکە دەوڵەمەندانەی خۆی هەر پاراستووە و شەرمنییەکی تایبەت لە ڕواڵەتیدا ئەبیندرێت. نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە 105,973 پاوندە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved