15/8/2019 12:42 PM

Wildfire X؛ مۆبایلێکی هەرزانبایی

کۆمپانیای HTC پەردەی  لەسەر مۆبایلێکی هەرزانبایی لادا. Wildfire X خاوەنی شاشەیەکی 6.2 ئینچیی HD+ـە و لە لای سەرەوە کامێرایەکی سێڵفی کە توانستەکەی 8 مێگاپیکسڵە جێگیر کراوە. ڕام و بیرگەی ئەم مۆبایلە لە دوو جۆردا پێشکەش ئەکرێت.

جۆری یەکەم ڕامەکەی 3 گێگابایت و بیرگەکەی 32 گێگابایتە. جۆری دووهەم ڕامەکەی 4 گێگابایت و بیرگەکەی 128 گێگابایته. هەروەها ئەکرێ ئەم ژمارەیه به دابین کردنی بیرگەیەکی دەرەکی (micro SD)، تا 256 گێگابایت بەرز بکرێتەوە. ڕووکاری پشتەوەی ئەم مۆبایلە ئاوێنەییه و کامێرا سەرەکییەکەی لە سێ بەش پێکهاتووە کە بریتین کە هەستەوەرێکی 12 مێگاپیکسڵی و هەستەورێکی 8 مێگاپیکسڵی و لە کۆتیدا هەستەوەرێکی 5 مێگاپیکسڵی بۆ بەروارد کردنی قووڵایی دیمەنەکان.

Wildfire X هەروەها خاوەنی ئۆپشنێکە به ناوی “MyBuddy” بۆ ئەوەی سکیۆریتی مۆبایلەکه زیاتر بپارێزێت. ئەم ئۆپشنە هەروەها ئەتوانێ لە کاتی مەترسیدا ئەو شوێنەی وا بەکارهێنەرەکە لەوێیه، تۆماری بکات و بیگوازێتەوە بۆ خێزان و هاوڕێیانی و ئاگاداریان کاتەوە.

لە کاتی بزربوونی مۆبایلەکەشدا ئەکرێ لەم ئۆپشنه کەڵک وەربگیرێت. وزەی ئەم پێکهاتانه لە لایەن پیلێک به توانستی 3300 میلی‌ئەمپێرەوە دابین ئەبێت و تەنیا لە یەک ڕەنگدا ئاراستەی کڕیاران ئەکرێت. نرخی جۆری یەکەم (32/3)  155 دۆلارە و جۆری دووهەم (128/4) ئەبێ 195 دۆلاری بۆ سەرف بکرێت. Wildfire X لە 22ـی مانگی 8ـدا دێته بەر دەستی کڕیاران.

 

 

خاك -كاروان محمد




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved