19/8/2019 08:54 AM

نەورۆز قۆناغی سێیەمی خولی عێراقی بردەوە

لە قۆناغی سێیەمی خولی پاسكیلسواری یانەكانی عێراق، تیپی كچانی نەورۆز توانیان ئەنجامی شایستە دەستەبەربكەن و لە پلەی یەكەمدا بن.

لەم قۆناغەی خولەكەدا كە لە ناوەراستی ئەم مانگە بە بەشداری یاریزانان (سۆزی دڵشاد، مژدە رەفیق، كانیاو حسێن، لاڤان ئەحمەد)، توانیان لەسەر ئاستی تیپ پلەی یەكەم و لەسەر ئاستی تاك دژی كات پلەی سێیەم و چوارەم دەستەبەربكەن، لەسەر ئاستی تاك-گشتیش پلەی یەكەم بەدەستبهێنن. 

جێی وەبیرهێنانەوەیە، لە قۆناغەكانی یەكەم و دووەم تیپی كچانی یانەی نەورۆز پلەی یەكەمیان بەدەستهێنابوو، بۆیە وا چاوەرواندەكرێت لە قۆناغی چوارەم و كۆتایی كە بە ئەگەرێكی زۆر لە شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت، بەهەمانشێوەی قۆناغەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم، پلەی یەكەم مسۆگەربكەن و وەك ساڵانی رابردوو ببنە پاڵەوانی خولەكە.

خاك - پوكمیدیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved