21/8/2019 09:45 AM

11 هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام وه‌رزش بكه‌یت

زۆرجار دوای دابڕان له‌ وه‌رزشكردن زۆر سه‌خته‌ ده‌ستپێبكه‌یته‌وه‌، به‌ڵام له‌ كاتێكدا به‌رده‌وامبیت له‌سه‌ر وه‌رزشكردن ناتوانیت وازبهێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبیت له‌سه‌ر وه‌رزشكردن ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌:

1- وه‌رزشكردن سوودی هه‌یه‌ بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ.

2- به‌هۆی وه‌رزشكردنه‌وه‌ خه‌فه‌ت و خه‌مۆكیت كه‌مده‌بێته‌وه‌، له‌هه‌مانكاتدا زیاتر پێده‌كه‌نیت.

3- وه‌رزشكردن به‌ به‌رده‌وامی كێشه‌ی سوڕی مانگانه‌ بۆ خانمان كه‌مده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئازاری سوڕی مانگانه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

4- وه‌رزشكردن هێزو توانا به ‌مرۆڤ ده‌به‌خشێت.

5- وه‌رزشكردن مێشكی مرۆڤ وریا ده‌كاته‌وه‌.

6- به‌هۆی وه‌رزشكردنه‌وه‌ باوه‌ڕت به‌ خۆت ده‌بێت.

7- وه‌رزشكردن به‌ به‌رده‌وامی كێشی جه‌سته‌ زیادناكات.

8- وه‌رزشبكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌وانه‌ به ‌ئارامی بخه‌ویت.

9- وه‌رزشكردن ته‌ندروستی پێست باش ده‌كات.

10- وه‌رزشكردن په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیت باش ده‌كات.

11- وه‌رزشكردن په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ران ئاسان ده‌كات له‌ كاتی جوتبووندا.

خاك - وكالات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved