24/8/2019 02:56 PM

هۆکارەکانی وازهێنانی ژن لە خۆشەویستەکەی

زۆرینەی ژنان کاتێک عاشق ئەبن، هەوڵ ئەدەن ئەم پەیوەندییه بپارێزن. بەڵام هەندێک جار کۆمەڵێک شت ڕوو ئەدا کە هیچ کام لە ژن و پیاو ناتوانن چاوپۆشی لێ بکەن. باوترین هۆکارەکانی هەڵوەشانەوەی پەیوەندییەکان بریتین لە درۆ کردن، خەیانەت و شتی لەم چەشنه. جگه لەمانه هەندێک هۆکار بوونیان هەیه کە بۆ ژنان هیڵی سوورن و ئێمەش لە درێژەدا چەند دانەیان ئەخەینه ڕوو.
١-ئەو کاتەی وا پیاو شت لە ژن ئەشارێتەوە
کاتێک پیاو مۆبایلەکەی ئەشارێتەوە یان وەڵامی نامەکانی ناداتەوە، ژن تووشی گومان ئەبێت به نیسبەت پیاوەکە. کاتێک ژن لەم بارەوە پرسیارە لە پیاوەکە ئەکات، گەر به قەناعەتی نەگەیەنێت، بوار خۆش ئەبێت بۆ لەناوچوونی ئەم پەیوەندییه.
٢-کاتێک پیاو جۆری بیرکردنەوەی ژنی لا گرنگ نەبێت
خۆشەویستی ئەگەرچی ئەبێته هۆی ئەوەی لە زۆر شت خۆش بیت، بەڵام بێڕیزی کردن و وەرنەگرتنی بیر و ڕای کەسێک لە لایەن کەسێکی‌ترەوە (تەنانەت خۆشەویستەکەی)، دڵگرانییەکی زۆر دروست ئەکات و گەر درێژەی هەبێت، پەیوەندییەکە هەڵئەوەشێتەوە.
٣-کاتێک پیاو هەموو ژیانی ئەبێته ئیشەکەی
ئەوەی کەسێک هەوڵ بدات بۆ ئامانجەکانی زۆر بە نرخه، بەڵام سەرف کردنی سەرجەم کاتەکان بۆ ئەو ئامانجانه ئەبێته هۆی دڵگرانی لایەنی بەرامبەرتان (هاوسەر، خۆشەویست، تەنانەت دۆست و برادەر). کەوابوو بۆ رێکخستنی ئەم شتانە ئەبێ پلانێکی تۆکمە داڕێژن و هەر شتێک لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەن.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved