24/8/2019 02:59 PM

سوودەکانی خەوتن لە دەرەوە

لەم سەردەمەدا خەوێکی ئارام و تا ڕادەیەک درێژخایەن بۆتە هیوایەکی گەورە بۆ مرۆڤ. بەڵام سەرەڕای ئەم دۆخە، هەندێک رێکار ئەتوانێ هاوسەنگییەک لە نێوان ئەم کێشانەدا دروست بکات. یەکێک لەم ڕێکارانه ئەگەر بگونجێ، خەوتن لە ناو سروشت دایه و ئەتوانن لە کاتی سەفەردا بەجێی سەرفی پارە بۆ دابین کردنی هۆتێل، لە ناو خێوەتدا بخەون و لە سوودەکانی کەڵک وەرگرن.
١-کاتێ لە دەرەوە ئەخەون لە ژێر تیشکی سروشتی دان
به پێی توێژینەوەی زانایانی زانکۆی فلۆریدا، کاتێک مرۆڤ تیشکی سروشتیی بەر بکەوێت، کاتژمێرە بایۆلۆجیەکەی چالاک ئەبێت و ڕادەی بەرهەمهاتنی هۆرمۆنی "مێلاتۆنین" کە کاتی خەو و بێداری ڕێک ئەخات، بەرز ئەبێتەوە.
٢-خەوتن لە دەرەوە سترێس کەم ئەکاتەوە
بینینی دیمەنەکانی ناو سروشت هەمیشە مەجالێک بووە بۆ کەم کردنەوەی دڵەڕاوکێ و سترێس. کەوابوو مانەوە و دواتر خەوتن لە ناو سروشتدا ئەم مەجالە بەرفرەوانتر ئەکات. هەر بۆیه لانیکەم هەفتەی جارێک بڕۆنە دەرەوە و لەم دەرفەتەی سروشت پێمانی ئەدات کەڵک وەربگرن. 
٣-خەوتن لە دەرەوە سیستەمی بەرگری بەهێز ئەکات
به پێی توێژینەوەیەک کە لە ژاپۆن ئەنجام دراوە، مانەوە لە ناو دارستان و سروشتدا به ماوەی ٢ کاتژمێر ئەتوانێ پەستانی خوێن و خەستیی کۆرتیزۆل و خێرایی لێدانی دڵ دابەزێنێت و ڕادەی خرۆکەی سپی خوێنیش، کە بەشی گرنگی سیستەمی بەرگری لەشە، بەرز ئەکاتەوە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved