26/8/2019 12:16 AM

كوردێك ده‌بێت به‌ باشترین یاریزانی ئێران

گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ی ئێران وه‌ك باشترین یاریزان و گۆڵپارێزی ساڵی ئێران هه‌ڵبژێردرا.

له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا كه‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ڕێكیخستبوو، عه‌لی ڕه‌زا به‌یرانوه‌ند كه‌ كوردی لۆڕستانه‌ وه‌ك باشترین گۆڵپارێزى ساڵ له‌ ئێران ده‌ستنیشانكرا.

له‌ جامی جیهانی 2018 له‌ یاری نێوان پورتگال و ئێران، به‌یرانوه‌ند توانی په‌ناڵتییه‌كه‌ی ڕۆناڵدۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

عه‌لی ڕه‌زا به‌یرانوه‌ند له‌دایكبووی ساڵ 1992 و له‌ ئێستادا گۆڵپارێزی یانه‌ی پێرسپۆلیسی تارانه‌.

خاك - ئاژانسه‌كان






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved