26/8/2019 12:30 AM

هیدفۆن گوێت گران ده‌كات

چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هیدفۆن كراون، له ‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هیدفۆن به‌گشتی زیانی بۆ ته‌ندروستی گوێیه‌كان هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی كاتێك به‌ ده‌نگێكی به‌رز گوێ له‌ موزیك یان هه‌رشتێكی تر بگریت.

له‌و توێژینه‌وانه‌دا جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ به‌رده‌وامی و به‌ده‌نگی به‌رز هیدفۆن به‌كاربهێنرێت، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی بیستن.

ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ده‌روونی كه‌سه‌كه‌ هه‌یه‌و زۆركات توڕه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ندێك جاریش دووره‌په‌رێز ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی له‌سه‌ر مێشكی دروستبووه‌.

خاك - وكالات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved