2/9/2019 03:26 PM

ئەو شتانەی زیانیان بۆ پێست و هەیه و لێیان ئاگادار نین!

هەموومان تا ئەو جێیەی بگونجێ ئاگاداری لە پێستمان ئەکەین. بەڵام هەندێک جار لە ماوەی ڕۆژدا لەگەڵ کۆمەڵێک شت ڕوبەڕوو ئەبینەوە کە زیان به پێست ئەگەیێنن و  ئێمە لێیان ئاگادار نین. لە درێژەی ئەم نووسراوەیەدا ئاماژە بە هەندێک لەو هۆکارە شاراوانە ئەکەین.
١-ئارەقە کردن
وەرزش کردن سوودی یەکجار زۆرە بۆ تەندروستی مرۆڤ. بەڵام پاش وەرزش کردن گەر خۆتان نەشۆن، ئەو ئارەقەی وا به لەشتانەوەیە، زیان بە پێستان ئەگەیێنێت. ئەو ئارەقەیه رێگە بۆ سەرهەڵدانی بەکتریاکان خۆش ئەکات لەسەر پێست و ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی دروست بوونی زیپکەیه.
٢-مۆبایل
ئێمە بەردەوام دەم و چاومان پاک ئەکەینەوە بەڵام کەم وا هەیه بیر لە پاک کردنەوەی مۆبایلەکەمان بکەینەوە. مۆبایلیش جگە لە دەم و چاو لە زۆر شتی‌تر کە ئێمە بەکاری ئەهێنن ئەدرێت. شاشەی مۆبایلیش هەموو چەشنه ڤایرۆس و بەکتریایەکی لەسەرە و کاتێک بەکاری ئەهێنین ئەم میکرۆبانه دێنە سەر پێست و تەندروستی پێست ئەخەنه مەترسییەوە.
٣-دڵەڕاوکێ
دڵەڕاوکێ ئەبێتە هۆی بەرزی و نزمی سیستەمی بەرهەمهاتنی هۆرمۆن و ئەمەش هۆکارێکە بۆ چەور بوونی پێست. پێستی چەوریش شوێنێکی گونجاوە بۆ سەرهەڵدانی زیپکە. ئەگەرچی ڕێکارێکی سادە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی دڵەڕاوکێ بوونی نییە، بەڵام گەر دڵەڕاوکێکەتان زۆری خایاند سەردانی پزیشکی دەروونی بکەن.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved