4/9/2019 11:28 PM

سلێمانی پاڵه‌وانێتی كاراتی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئامێزده‌گرێت

له‌ شاری سلێمانی بۆ یه‌كه‌مینجار پاڵه‌وانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كاراتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه: پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاراتی له‌ ڕۆژی 6-8ـی ئه‌م مانگه‌ بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ شاری سلێمانی به‌ به‌شداری یاریزانانی نزیكه‌ی 7 وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وتیشی: ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ كراوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یاریزانه‌ به‌تواناكانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان چه‌ندین ئه‌نجامی گه‌وره‌ ده‌سته‌به‌ربكه‌ن.

خاك - هه‌رێز جه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved