10/9/2019 11:40 PM

یه‌كه‌مین هۆتێل له‌ بۆشایی ئاسمان ده‌كرێته‌وه‌

بڕیاره‌ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی یه‌كه‌مین هۆتێل له‌ بۆشایی ئاسمان بكاته‌وه‌ كه‌ كڕيی 12 ڕۆژی ئه‌و هۆتێله‌ 9 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاره‌.

كۆمپانیای (orion span)  له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ تا چوار ساڵی ئاینده‌ یه‌كه‌مین هۆتێل له‌ بۆشایی ئاسمان ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ گه‌شتیاران ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و هۆتێله‌ بكه‌ن و كڕیی ئه‌و هۆتێله‌ بۆ 12 ڕۆژ 9 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاره‌.

ئه‌و هۆتێله‌ ده‌توانێت له‌ 90 خوله‌كدا جارێك به‌ ده‌وری زه‌ویدا بسوورێته‌وه‌.

ناوی هۆتێڵه‌كه‌ (orion span)، توانای وه‌رگرتنی شه‌ش كه‌سی هه‌یه‌ چوار میوان و دوو خانه‌خوێ، ئه‌و هۆتێله‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌ ناوی (farnk bunger) دروستكراوه‌.

خاك - پوكمیدیا









created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved