زۆركات خانمان توشی ئازاری مه‌مك ده‌بن، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێ لایان دروستده‌كات، به‌وپێیه‌ی وا هه‌ست ده‌كه‌ن گرێی شێرپه‌نجه‌ییه یان ئازاره‌كه مه‌ترسیداره، به‌ڵام پزیشكان به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌یسه‌لمێنن كه هه‌موو ئازارێك مه‌ترسیدار نییه‌و خانمان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه نه‌ترسن. هه‌روه‌ها چه‌ند هۆكارێكیشیان دیاریكردووه كه ده‌بنه هۆی ئازار له مه‌مكدا. ئه‌وانیش: * ئه‌و خانمانه‌ی كێشیان زۆره یان قه‌باره‌ی مه‌مكیان گه‌وره‌یه وه‌رزش زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌پێی رێنمایی پزیشكان ئه‌مه ته‌ندروست نییه‌و ده‌بێت له‌سه‌ر رێنمایی پزیشك وه‌رزش ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌رنا ده‌بێته هۆی ئازار. * ئه‌و دایكانه‌ی شیر ده‌ده‌ن به منداڵه‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ست به ئازاری مه‌مك ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی دووگیانن له‌كاتی دووگیانی‌دا هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ن. * به‌ه‌كارهێنانی حه‌بی مه‌نع ده‌بێته هۆی تێكچوونی هۆڕمۆنه‌كانی جه‌سته‌و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئازاری مه‌مك. * له‌به‌ركردنی ستیانی ته‌سك ده‌بێته هۆی ئازار. * ئه‌و خانمانه‌ی له‌سه‌ر سك ده‌خه‌ون توشی ئازاری مه‌مك ده‌بن. خاك - كاشان س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure