توێژینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له زانایانی په‌یمانگای كارۆلینسكای سویدی ده‌ریخستووه، ئه‌و مناڵانه‌ی به نه‌شته‌رگه‌ری قەیسەری له‌دایكده‌بن، ئه‌گه‌ری توشبوونیان به ئۆتیزم زۆرتره. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر 20 ملیۆن مناڵ كراوه، ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، ئه‌و مناڵانه‌ی به نه‌شته‌رگه‌ری قەیسەری له‌دایكده‌بن زۆربه‌یان ڕوبه‌ڕووی مه‌ترسی توشبوون به ئۆتیزم و پشێوی كه‌می دیقه‌تدان و زۆری جموجۆڵ ده‌بنه‌وه. ئه‌و توێژه‌ره‌وانه ده‌ڵێن: ئه‌و مناڵانه‌ی به نه‌شته‌رگه‌ری قەیسەری به‌ڕێژه‌ی (33%) توشی نه‌خۆشی ئۆتیزم و به‌ڕێژه‌ی (17%) توشی پشێوی كه‌می دیقه‌تدان و جموجوڵی زۆر ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئه‌و توێژه‌رانه به‌ته‌واوی جه‌خت له‌وه ناكه‌نه‌وه كه چۆنیه‌تی له‌دایكبوونی مناڵان كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر حاڵه‌تی ده‌روونی و ته‌ندروستی دواتری ئه‌و مناڵانه هه‌بێت و پێیانوایه ئه‌و دوو جۆره پشێوییه ده‌رئه‌نجامی هه‌ندێك شتی تره. توێژه‌ره‌وه‌كان له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه هه‌ندێك حاڵه‌تی دیكه‌ش هه‌ن كه ڕه‌نگه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی مێشكی مناڵ و ئه‌وانه‌ی له توێژینه‌وه‌كه‌ی ئه‌واندا باسكراوه به‌شێكی كه‌می كارێكی دوورودرێژه كه پێویسته زۆر به‌وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی زانا سویدیه‌كان كۆمه‌ڵێك پسپۆڕی دیكه‌ی هێناوه‌ته ده‌نگ و ئه‌وان پێیانوایه هه‌ندێك كات پێویستی واده‌كات مناڵان به نه‌شته‌رگه‌ری بهێنرێنه دونیاوه ڕه‌نگه خودی ئه‌و پێویستیانه خۆیان په‌یوه‌ندییان به نه‌خۆشی ئۆتیزمه‌وه هه‌بێت. ئه‌و پسپۆڕانه له‌درێژه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یاندا دووپاتیده‌كه‌نه‌وه چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی نوێ هه‌یه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه به‌ته‌نها له‌دایكبوون به نه‌شته‌رگه‌ری نابێته هۆی ئۆتیزم و هه‌ندێك حاڵه‌تی دیكه هه‌یه كه هێشتا توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پسپۆران به‌ته‌واوی دڵنیابن و ده‌رئه‌نجامی ته‌واو دروستی لێوه به‌ده‌ستبهێنن. ئه‌وان وتیان: پێویسته دایك و باوكه‌كان دڵنیابن و نیگه‌ران نه‌بن هه‌مووكات نه‌شته‌رگه‌ری قەیسەری نابێته هۆكارێك بۆ له‌دایكبوونی مناڵێكی ئۆتیزم. هه‌ربۆیه داوا له توێژه‌ره‌وه‌كان كراوه كه زیاتر وردبن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌ڕوونی بسه‌لمێنرێت كه داخۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری كردنه‌وه‌ی سك یان (قەیسەری) ده‌بێته هۆی له‌دایكبوونی مناڵێكی ئۆتیزم یاخود نا؟ پێویسته بوترێت: له ماوه‌ی (30) ساڵی ڕابردوودا حاڵه‌ته‌كانی له‌دایكبوونی مناڵ به نه‌شته‌رگه‌ری سێ هێنده‌ی جاران زیادیكردووه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا ئه‌و ڕێژه‌یه به‌ته‌نها (6%)دا بووه. هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی پێشووتریش ئه‌وه‌ی دووپاتكردوه‌ته‌وه كه له‌دایكبوون به نه‌شته‌رگه‌ری قەیسەری یان كردنه‌وه‌ی سك بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دواتر مناڵه‌كان قه‌ڵه‌و بن یان توشی هه‌ستیاری و نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه‌توندی یان جۆری یه‌كه‌می نه‌خۆشی شه‌كره‌و شێرپه‌نجه‌ی خوێن ببن. خاك - س: elaph
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure