22/9/2019 11:21 PM

یه‌كه‌م یاریزانى عێراق له‌ سلێمانیه‌وه‌ سه‌ركه‌وت بۆ ئۆلۆمپیادى تۆكیۆ

یه‌كه‌م یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ جیاوازه‌كانى به‌شدار له‌ ئۆلۆمپیادى تۆكیۆى ساڵى 2020 له‌ شارى سلێمانیه‌وه‌ ده‌ركه‌وت. 

له‌ ركابه‌رییه‌كانى پاڵه‌وانێتى تیروكه‌وانى یانه‌كانى عه‌ره‌ب كه‌ له‌ شارى سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت، ره‌ند سه‌عد یاریزانى تیروكه‌وانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌ى شورته‌ توانى ژماره‌ى ته‌واو بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ ركابه‌رییه‌كاتى تیروكه‌وان له‌ ئۆلۆمپیاد كۆبكاته‌وه‌.

ره‌ند توانى به‌ كۆكردنه‌ى 606 خاڵ له‌ ده‌سته‌ى خۆى ببێته‌ پاڵه‌وان و سه‌ركه‌وتن بۆ ئۆلۆمپیاد مسۆگه‌ر بكات.

خاك - هه‌رێز جه‌مال




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved