22/9/2019 11:49 PM

مایكرۆسۆف كۆمپیوته‌رێكی‌ پێشكه‌وتوو ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

هه‌ندێك له‌و سایتانه‌ی‌ گرنگی‌ به‌ هه‌واڵی‌ ته‌كنۆلۆژیای‌ نوێ ده‌ده‌ن، هه‌واڵێكیان دزه‌پێكردووه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كۆمپانیای‌ مایكرۆسۆف كار له‌سه‌ر دروستكردنی‌ كۆمپیوته‌رێكی‌ نوێ ده‌كات، كه‌ مۆنیته‌ره‌كه‌ی‌ نه‌رمه‌‌و له‌ ئاستێكی‌ زۆر پێشكه‌وتوودایه‌.

به‌پێی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ دزه‌پێكراوانه‌، بڕیاره‌ مایكرۆسۆفت مۆنیته‌ری‌ جۆری‌ (OLED) له‌ كۆمپیوته‌ره‌ تازه‌كه‌دا به‌كاربهێنێت، كه‌ توانای‌ نوشتانه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌.

یه‌كێكی‌ تر له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌و مۆنیته‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رتاپای‌ رووكاری‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ده‌گرێت‌و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی‌ ده‌توانرێت ته‌رخان بكرێت بۆ مۆنیته‌ر‌و به‌شی‌ خواره‌وه‌شی‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ته‌چه‌ به‌ ئاسانی‌ ده‌كرێته‌ كیبۆرد‌و ته‌خته‌كلیلی‌ نووسین.

وه‌ك باس ده‌كرێت مایكرۆسۆفت له‌ دروستكردنی‌ مۆنیته‌ری‌ ئه‌م كۆپیوته‌ره‌ تازه‌یه‌دا سوودی‌ له‌ ئه‌زموون‌و هه‌ڵه‌ی‌ كۆمپانیاكانی‌ پێشتر وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مۆنیته‌ره‌كه‌ی‌ به‌هۆی‌ نوشتانه‌وه‌وه‌ نه‌شكێت.

بڕیاری‌ ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌ نوێیه‌ پرۆگرامی‌ ویندۆز لایتی‌ له‌سه‌ر دابه‌زێنرێت‌و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیشی‌ ده‌بێت كه‌ له‌ كۆمپیوته‌ره‌كانی‌ پێشتردا نه‌بوو.

خاك - روسیا الیوم



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved