27/9/2019 10:19 PM

ئه‌ڵمانیا توتنی بێ زیان به‌رهه‌مده‌هێنێت

زانایانی ئه‌ڵمانیا توتنێك به‌رهه‌مده‌هێنن خاڵی ده‌بێت له‌ نیكۆتین

له‌ هه‌نگاوێكی زانستی بێوێنه‌دا، زانایانی ئه‌ڵمانی توتنێك به‌رهه‌مده‌هێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی نیكۆتینی تیانه‌بێت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ زانستیيه‌ یارمه‌تی زۆری ئه‌وانه‌ ئه‌دات كه‌ جگه‌ره‌ ده‌كێشن و له‌ به‌شیكی زۆری ئه‌و مه‌ترسیانه‌ ڕزگاریان ده‌كات، ژماره‌یه‌ك له‌ توێژه‌ره‌وانی ئه‌ڵمانی گه‌شتنه‌ ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نیكۆتین بوه‌ستێنن كه‌ هۆكاری یه‌كه‌می خوگرتنی كه‌سه‌كانه‌ به‌ كێشانی جگه‌ره‌وه‌.

زانایانی ئه‌ڵمانی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناو له‌ دوایین ژماره‌ی گۆڤاری "بلانت بایو ته‌كنولۆژیا جورناڵ" كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه‌ زیندوه‌كانی ڕووه‌ك ئاشكرایان كرد: ئه‌وان گه‌يشتنه‌ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی هه‌نده‌سه‌ی بۆماوه‌ییه‌وه‌ توتنێك به‌رهه‌مبهێنن نیكۆتینی تیانه‌بێت.

زانایانی زانكۆی دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی بۆ زانستی پراكتیزه‌كردن ڕوونیانكرده‌وه‌: ئه‌وان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا له‌ڕێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی بۆماوه‌یی شه‌تڵی توتنی "فیرجینیا" به‌شێوه‌ی ته‌كنیكی هه‌نده‌سه‌ی بۆماوه‌ییه‌وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ تا ڕاده‌یه‌ك له‌ناوبردنی ئه‌و نیكۆتینه‌ی كه‌ له‌وجۆره‌ توتنه‌دا هه‌یه‌ به‌رێژه‌ی له‌ 400%.

سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ زانستیيه‌ "فلیكس شتیله‌" دڵنیایدا كه‌ پێشتر هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیه‌وه‌ به‌وشێوه‌یه‌ كۆی گشتی ڕێژه‌ی نیكۆتین كه‌مكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ له‌ یه‌ك گرامی ئه‌و توتنه‌دا 16 میلیگرام مادده‌ی نیكۆتینی تێدا بووه‌، به‌لام له‌دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئێستا له‌هه‌ر گرامێكدا 0.04 میلیگرام نیكۆتینی تێدایه‌.

زانایانی ئه‌ڵمانيا ڕوونیشیان كرده‌وه‌: ئه‌وان به‌ مقه‌ستێكی بۆماوه‌یی! بۆ گۆرینی بۆماوه‌یی شه‌تڵی توتنی فرجینیا له‌رێگه‌ی بڕینی شه‌ش خاڵی بۆماوه‌یی كه‌ هۆكاری به‌رهه‌مهێنانی نیكۆتینه‌ له‌و توتنه‌دا، ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌، به‌ چاوپۆشین له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خاڵه‌ بۆماوه‌ییه‌ی له‌ شه‌تڵه‌كه‌دا ده‌بردرێت جارێكیتر له‌ شه‌تڵه‌كه‌دا دروستده‌بێته‌وه‌، ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه‌ ئه‌وه‌مان كردو بووه‌ هۆی ڕاوه‌ستانی به‌رهه‌مهێنانی نیكۆتین له‌ توتنه‌كه‌دا.

زانایان جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌ توانادایه‌ هه‌مان پرۆسه‌ به‌سه‌ر جۆره‌ها توتندا تاقیبكرێته‌وه‌ كه‌ نه‌ك به‌ته‌نیا متمانه‌ی بكرێته‌ سه‌ر وه‌ك كه‌ره‌سه‌یه‌كی خاو بۆ به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره‌، به‌ڵكو بۆ چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیتر زانایان ئاماژه‌شیان به‌وه‌ داوه‌ دوكه‌ڵی جگه‌ره‌ 4800 مادده‌ له‌خۆده‌گرێت، له‌و ژماره‌یه‌ش 70 مادده‌ی ده‌بێته‌ هۆكاری توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ هۆكاری هه‌موو ئه‌وانه‌ش نیكۆتینه‌ كه‌ ئینسانه‌كان توشی ئالوده‌بوون ده‌كه‌ن به‌ جگه‌ره‌وه‌.

خاك - شیهاب عوسمان / ئه‌ڵمانیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved