7/10/2019 11:16 PM

هادی بووه‌ سێیه‌می جیهان

له‌ پاڵه‌وانێتی جیهانی لاوان بۆ موا تای یاریزانێكی كورد بووه‌ سێیه‌می جیهان.

هادی فه‌ره‌یدون یاریزانی لاوی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی سیروانی نوێ، پاش ئه‌وه‌ی له‌ یاریزانێكی پۆڵه‌ندی برده‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ به‌رامبه‌ر یاریزانێكی قوبرسی وه‌ستایه‌وه‌،  به‌ڵام به‌ جیاوازی دوو خاڵ یاریزانه‌ قوبرسیه‌كه‌ سه‌ركه‌وت و هادی توانی پله‌ی سێیه‌می جیهان له‌ كێشی  (67 كغم ) به‌ده‌ستبهێنێت.

هادی فه‌ره‌یدون له‌دایكبووی ساڵی (2005) ئه‌مه‌ دووه‌مجاره‌ به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تی جیهان ده‌كات پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2018 له‌ وڵاتی تایله‌ند به‌شداربوو.

بڕیاره‌ له‌ ساڵی 2020 پاڵه‌وانیه‌تی لاوانی جیهان بۆ موا تای له‌ وڵاتی مالیزیا به‌رێوه‌بچێت.


خاك - پوكمیدیا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved