8/10/2019 11:17 PM

كارتی زانیاری بۆ خاوه‌ن ته‌كسییه‌كان دروست ده‌كرێت

له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێم، به‌ ئامانجی به‌ پیشه‌یی كردنی كاری ته‌كسی، گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی لۆگۆو له‌زگه‌ی ته‌كسی بۆ شاره‌كانی هه‌رێم ئیمزا كرا.

ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێم له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ ته‌نده‌ری بۆ ده‌رچووه‌ گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی لۆگۆو له‌زگه‌ی ته‌كسی بۆ شاره‌كانی هه‌رێمیان ئیمزا كرد.

راشیگه‌یاند: وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كارتێكی زانیاری بۆ هه‌موو خاوه‌ن ته‌كسییه‌كان دروستده‌كه‌ن، به‌ شێوه‌یه‌ك ته‌واوی زانیارییه‌كانی له‌خۆده‌گرێت و له‌ جامی ئۆتۆمبیله‌كان ده‌درێت.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved