8/10/2019 11:30 PM

فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتیان

له‌ شوێنێكی نادیاره‌وه‌ لێزه‌ر ئاڕاسته‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌گه‌نه‌ ئاسمانی سلێمانی و ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ش به‌دوای تۆمه‌تباراندا ده‌گه‌ڕێت و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیش روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌..
به‌داخه‌وه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ دیارده‌یه‌كی نادروست ده‌بینرێت كه‌ ئاڕاسته‌كردنی تیشكی لێزه‌ره‌ له‌و فڕۆكانه‌ی كه‌ ده‌گه‌نه‌ ئاسمانی سلێمانی، كه‌ بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی ئه‌و هێڵه‌ ئاسمانیانه‌ی كه‌ گه‌شته‌كانیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی 7-10-2019 هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ری له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ناردووه‌، سكاڵای ئه‌و دیارده‌یان خستۆته‌ڕوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاسایشی فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی ده‌ستپێكردووه‌ له‌ڕێگه‌ی تیمه‌ تایبه‌ته‌كانی به‌ هێلیكۆپته‌رو مه‌فره‌كانی تری بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به‌وكاره‌ نابه‌جێیانه‌‌و ده‌ستگیركردنیان به‌پێی یاساو لێپیچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و توشی توندترین سزا ده‌بن.


خاك - ڕاگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved