9/10/2019 10:16 PM

له سلێمانی بڕێك جوانكاری خانمان له‌ناوده‌برێت

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شامپۆو مه‌وادی جوانكاری خانماندا ده‌گرن و هۆشیاری به‌ خانمانیش ده‌درێت له‌كاتی بازاڕكردندا زیاتر ئاگاداربن.

له‌ ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی سێی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌، له‌ دوكانێكی فرۆشتنی جوانكارییه‌كانی خانمان ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (250) پارچه‌ شامپۆو مه‌وادی جوانكاریدا گیراوه.

له‌ دوكانێكی‌ گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر مادده‌كاندا گیراوه‌ كه‌ به‌سه‌رچووبوون و شیاوی به‌كارهێنان نه‌بوون، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و شامپۆو جوارنكاریانه‌ بووه‌ به‌سه‌ر خانماندا.

لیژنه‌كان خانمان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌ له‌كاتی كڕین و به‌كارهێنانی جوانكارییه‌كاندا به‌وردی سه‌رنج له‌ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی بده‌ن پاشان به‌كاریێنن، له‌كاتی هه‌بوونی جوانكاری خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ڕێی ژماره‌ (07708677777) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.

به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ سه‌رجه‌میان له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved