9/10/2019 10:19 PM

سووده‌كانی پاراسیتامۆڵ و ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی

پاراسیتامۆڵ كه‌ زیاتر به‌ ناوی بره‌ندی تیلێنۆل ناسراوه‌، بۆ لابردنی ئێش و ژان به‌كاردێت. ده‌توانێت بۆ ژانه‌سه‌رێكی ئاسایی، ئێشی ماسولكه‌، پشت ئێشه‌، گه‌روئێشه‌و نیشانه‌كانی تری سه‌رمابوون، ئازاری سوڕی مانگانه‌، ددان ئێشه‌ به‌كاربێت. هه‌روه‌ها هه‌ندێكجار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌كانیش به‌كاردێت.

ئه‌سێتامینۆفێن ناوێكه‌ كه‌ له‌ ژاپۆن، ئه‌مریكا، ئێران به‌كاردێت، به‌ڵام له‌ جیهاندا زیاتر به‌ پاراسیتامۆڵ ناسراوه‌. ئه‌م مادده‌یه‌ له‌ زیاتر له‌ 100 ده‌رماندا به‌كاردێت.

ئه‌سێتامینۆفێن به‌شێوازی حه‌ب، حه‌بی جوین، كه‌پسول، شله‌، قه‌تره‌ یان به‌شێوه‌ی شاف (suppository) به‌كاردێت. له‌ جۆره‌ خواردنییه‌كاندا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ نانخواردن یان به‌بێ نانخواردنیش به‌كاربێت. پێشنیار ده‌كرێت كه‌ له‌ ڕۆژدا ڕاده‌ی خواردنه‌كه‌ی له‌ 4000 میلیگرام تێنه‌په‌ڕێت. ئه‌گه‌ر بۆ له‌رزو تا به‌كاریده‌هێنن، به‌بێ ڕێنوێنی پزیشك زیاتر له‌ سێ ڕۆژ به‌كاریمه‌هێنن. نابێت كه‌سه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان زیاتر له‌ 10 ڕۆژ به‌كاریبهێنن و منداڵه‌كانیش به‌بێ ڕێنوێنی پزیشك زیاتر له‌ 5 ڕۆژ به‌كارینه‌هێنن.

ئه‌وجۆره‌ به‌رهه‌مانه‌ی بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان دروستكراون نابێ بدرێت به‌ منداڵه‌كان، به‌پێی كێش و ته‌مه‌ن ده‌بێت بڕی ده‌رمانه‌كه‌ بدرێت به‌ منداڵ.

پاراسێتامۆڵ ڕه‌نگه‌ له‌ ده‌رمانه‌كانی تری كۆكه‌و سه‌رمابووندا كه‌ڵكی لێوه‌رگیرابێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر چه‌ند ده‌رمان به‌كارده‌هێنن سه‌یری بكه‌ن كه‌ پێكه‌وه‌ بڕی به‌ كارهێنانه‌كه‌ی له‌ئاستی ته‌ندروست تێپه‌ڕ نه‌كات.

خاك – ئا/ sm




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved