شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك یه‌كێك له به‌ربڵاوترین شێرپه‌نجه‌كانه له ئه‌مریكا، كه به‌پێی ئاماری ڕێكخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی له‌هه‌ر 100,000 كه‌س 85 كه‌س گیرۆده‌ی ده‌بن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك یه‌كێك له‌و شێرپه‌نجانه‌یه كه چاره‌سه‌ری هه‌یه، ده‌ستنیشانكردنی زووی نه‌خۆشییه‌كه‌و چاره‌سه‌ری شیاو بۆی گرنگه. له ئه‌مریكا له ساڵانی 1989 تا 2015 ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌و نه‌خۆشییه 40% دابه‌زیوه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پشكنینی باشتر‌و ده‌رمانگه‌لێك كه بۆی دابینكراوه. به‌شێكی زۆر له توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن شێوازی ژیان ده‌توانێت ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌كه كه‌مبكاته‌وه. لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند هۆكارێك ده‌كه‌ین كه ده‌توانن مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌مبكه‌نه‌وه: * خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول سنووردار بكه: خواردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌لكهول ده‌توانێت ببێته هۆی لانیكه‌می حه‌وت جۆری شێرپه‌نجه‌و په‌یوه‌ندی به‌هێزی به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه‌وه هه‌یه. ڕه‌نگه هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه بێت كه ئه‌لكهول ئاستی ئه‌سترۆجین له‌ناو له‌شدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌كاته‌وه. به‌پێی توێژینه‌وه‌كان خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك 13% زیاد ده‌كات. * وه‌رزشكردن: چالاكی جه‌سته‌یی به‌رده‌وام به چه‌ندین هۆكار مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌مده‌كاته‌وه. له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن، به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری، دابه‌زینی چه‌وری. 300 خوله‌ك چالاكی جه‌سته‌یی له هه‌فته‌یه‌كدا زۆرباشه بۆ به‌رگری له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك. * خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند به فایبر: به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵی 2015 ئه‌نجامدراوه، له‌ناو ئه‌و ژنانه‌ی وتبوویان له مێرمنداڵیدا ڕۆژانه سێ جار میوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به فایبریان خواردووه، له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌وكاره‌یان ئه‌نجام نه‌دابوو، ڕێژه‌ی توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك 25% كه‌متر بوو. * خواردنی چه‌وری كه‌مبكه‌ره‌وه: به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له جاما ئانكۆلۆجیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی خواردنی كه‌م چه‌ورییان به‌كارهێناوه مه‌ترسی گیانله‌ده‌ستدانیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك 22% كه‌متر بووه له‌چاو ئه‌و ژنانه‌ی چه‌وری زۆریان به‌كارهێناوه. * جگه‌ره مه‌كێشن: جگه‌ره جگه له شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، ده‌توانێت ببێته هۆی شێرپه‌نجه‌كانی تریش وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك. توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له جورناڵی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكداو له ساڵی 2017 بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت "ئه‌م مه‌ترسییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌مه‌نێكی كه‌متردا ده‌ست به جگه‌ره‌كێشان ده‌كه‌ن زۆر زیاتره". * به‌ئاگادارییه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ جێگۆڕكێی هۆڕمۆنه‌كان به‌كاربهێنن: چاره‌سه‌ره‌كانی جێگۆڕكێی هۆڕمۆن (hormone replacement) ئاستی هۆڕمۆنه‌كانی وه‌ك ئه‌سترۆجین و پرۆجێسترۆن ده‌گۆڕن، كه ئه‌وه‌ش نیشانه‌كانی سوڕی مانگانه وه‌ك شه‌كه‌تی و سوورهه‌ڵگه‌ڕانی ده‌موچاو (hot flush) كه‌مده‌كاته‌وه، به‌ڵام زیانه‌كانیان زیاتره له سووده‌كانیان و ده‌توانێت مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیادبكات، بۆ حاڵه‌تی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پزیشك ڕاوێژبكه‌ن. خاك – ئا/ sm
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure