11/10/2019 07:31 PM

كوردێك بووه‌ ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی باله‌

شوان عه‌لی‌ به‌ ره‌سمی‌ بووه‌ یه‌كێك له‌ ناوبژیوانانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و جیهانی‌ له‌ یاری باله‌.

شوان عه‌لی ناوبژیوانی دیاری باله‌ی كوردستان و عیراق رایگه‌یاند: سایتی‌ یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ جیهان (FIVB) به‌ ره‌سمی ناساندوێتی و هاوكات باجی‌ تایبه‌تی‌ ناوبژیوانی‌ پێبه‌خشیوه‌.

شوان  له‌ ساڵی‌ 2015 به‌شداری له‌ خولی‌ ناوبژیوانی‌ جیهانی‌ كردووه‌ له‌ وڵاتی جه‌زائیرو پاشئه‌وه‌ی‌ توانیان پێنج یاری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ ساڵی‌ 2018 به‌ڕێوه‌به‌رن كه‌ وه‌ك ناوبژیوانێكی‌ عیراقی‌ هاوشاندی‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ گه‌شتی‌ كردبوو، ئێستا به‌ ره‌سمی‌ و له‌ڕێگه‌ی‌ سایتی‌ ره‌سمی یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ جیهانی‌ ناومان تۆماركراوه.

شوان عه‌لی دانیشتووی شاری سلێمانیه‌و له‌ خوله‌ گرنگه‌كانی كوردستان و عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌ب چه‌ندین یاری هه‌ستیاری به‌ڕێوه‌بردووه‌.

خاك - هه‌رێز جه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved