11/10/2019 07:40 PM

هەوڵی كەمكردنەوەی نەشتەگەری لەدایكبوون دەدرێت

بە سەرپەرشتی د.سەفین ڕەسوڵ بەڕێوەبەری پلان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و د.شلێر فایەق بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مناڵبوونی سلێمانی، كۆبونەوەیەك لەگەڵ ژمارەیەك لە پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیيەكانی ژنان و مناڵبوون لە سلێمانی و دەوروبەری ئەنجامدرا.

د.سەفین ڕەسوڵ دەڵێت: دوا كۆبوونەوەیان بە هاوكاری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون لەگەڵ پزیشكانی ژنان و منداڵبوون لە شاری سلێمانی و دەوروبەری ئەنجامداو تێیدا بەرنامەو پلانی نوێ و گونجاویان بۆ كەمركردنەوەی ڕێژەی لەدایكبوونی منداڵ بە نەشتەرگەری دەخەنە بواری جێبەجێكردنەوە، بەتایبەتی بۆ ئەو دایكانەی یەكەمجارە دووگیان دەبن.

خاك - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved