11/10/2019 07:52 PM

سلێمانی.. كێشه‌ی كه‌می پاسپۆرت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

پاسپۆرتی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ده‌رهێنانی پاسپۆرت بۆ هاووڵاتیان كۆتایی پێدێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌شی پاسپۆرتی سلێمانیدا هاتووه‌ "ئاگاداری‌ هاووڵاتیانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و دەوربەری‌ دەکەین، كه لە ئێستادا کێشەی‌ کەمی‌ پاسپۆرت چارەسەر کراوەو هاووڵاتیان دەتوانن سەردان بکەن و لە ماوەی‌ یەک هەفتەدا ببێتە خاوەن پاسپۆرت".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ "ئاگاداری‌ ئەو کەسانەش دەکەین پێشتر مامەڵەی‌ دەرهێنان و نوێکردنەوەی‌ پاسپۆرتیان کردووە لە پاسپۆرتی‌ سلێمانی‌ تا ڕۆژی‌ (٢٠١٩/١٠/٨) تەواوبووە، سەردان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی‌".

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved