11/10/2019 07:54 PM

چۆن رێگری بكرێت له‌ زه‌ردبوونی ددان!

توێژی ده‌ره‌وه‌ی ددان كه‌ به‌ مینای ددان ده‌ناسرێت، ره‌قترین مادده‌ی له‌شی مرۆڤه‌ كه‌ 98%ی له‌ هیدرۆكسی لاپیتیت پێكهاتووه‌ كه‌ جۆرێك كالسیومی كانزاییه‌. ئه‌گه‌رچی مینای ددان زۆر سه‌خت‌ و ره‌قه‌ به‌ڵام به‌ته‌واوی یه‌كده‌ست ‌و ساف نییه‌، هه‌ر به‌و‌هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ تێپه‌ڕبوونی كاتدا توشی داخوران و گۆڕینی ره‌نگ ده‌بێت.

1- پارێز بكه‌ن له‌ خواردنی خۆراكی ره‌نگاوڕه‌نگ
هه‌ندێك له‌ خواردنه‌كان هه‌ڵگری كرۆمۆزۆمگه‌لێكی زۆر تایبه‌تن، واته‌ ئه‌و مۆلیكیولانه‌ی خاوه‌نی ناوه‌ڕۆكێكی ره‌نگی خه‌ستن‌ و ده‌نیشنه‌ سه‌ر مینای ددان ‌و ده‌بنه‌ هۆی گۆڕان له‌ ره‌نگی دداندا. ئه‌م ماددانه‌ به‌تایبه‌تی له‌ناو خواردنه‌ ره‌نگ تۆخه‌كاندا وه‌ك شه‌رابی سور، كۆكاكۆلا، رازیانه‌و هه‌ندێك له‌ میوه‌كان وه‌ك ترێی ره‌ش ‌و هه‌نار بوونیان هه‌یه‌.

2- خواردنی ئه‌سید تانیك كه‌مبكه‌نه‌وه‌
ئه‌سید تانیك پۆلیفێنۆلێكی گیاییه‌ كه‌ تامی تاڵی هه‌ندێك له‌ مادده‌ خۆراكییه‌كان‌ له‌وانه‌ شه‌رابی سور، چای ره‌ش‌ و چكلێتی تاڵ، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌سید تانیك ده‌شبێته‌ هۆی پێوه‌نووسان و مانه‌وه‌ی ره‌نگه‌كان له‌سه‌ر ددان. هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌ شه‌رابی سوور كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ئه‌م ئه‌سیده‌، ره‌نگی ددان ناشیرن ده‌كات.

3- ئاگاداری خواردن ‌و خواردنه‌وه‌ی ترش بن
كاربۆن دیئۆكسیدی ناو خواردنه‌وه‌ گازداره‌كان‌ و ئه‌سیدی ناو میوه‌كان بۆ نموونه‌ لیمۆ، سێو، ترێ‌، پرته‌قاڵ و... ، كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌خه‌نه‌سه‌ر بۆره‌كی مینای ددان ‌و به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بنه‌ هۆی قڵیشان ‌و ناشرینبوونی مینای ددان‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌گۆڕ.

4- توتن وه‌لانێن
توتن زۆرتر له‌ قاوه‌، كۆلا، چاو شه‌ڕابی سوور ده‌بێته‌ هۆی ناشرینی ره‌نگی ددان ‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ نیكۆتین ئاسانتر ده‌نیشێته‌ سه‌ر مینای ددان و زۆرتریش ده‌مێنێته‌وه‌. ئه‌م ره‌نگه‌ زه‌رد-قاوه‌ییه‌ ده‌كرێت به‌ شوشتنی ددان بسڕدرێته‌وه‌ به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونیان سه‌رئه‌نجام ده‌چێته‌ ناخی ددانه‌كان ‌و چیتر ناڕه‌وێنه‌وه‌.

زانیاری: ددان فڵچه‌كردن، به‌كارهێنانی ده‌زووی ددان، خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌ پاش میوه‌ ره‌نگداره‌كان‌ و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ قه‌سه‌ب بۆ خواردنه‌وه‌كان، ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ پاراستنی ره‌نگی سروشتی ددان.

خاك – س/ illvet



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved