12/10/2019 09:43 PM

پەروەردە مەرجی خوێندنی ڕۆژی بۆ ئەو خوێندکارانە ڕاگەیاند

بەپێی ئەو نوسراوەی کە بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردی حکومەتی هەرێم ئاڕاستەی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەکانی پارێزگاو ئیدارەی گەرمیانی کردووە، بە مەرج ئەو خوێندکارانەی 3 ساڵ لە یەک قۆناغدا ماونەتەوە دەتوانن لە خوێندنگای ڕۆژ بخوێن.

لە نووسراوەێکی گشتاندندا کە ئيمزای بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکانی لەسەرە، هاتوە: لەسەر ڕەزامەندی وەزیری پەروەردەو پاڵپشت بە خاڵی (19) بە ژمارە (14) تایبەت بە کاروباری قوتابیان لە کۆمەڵەی سیستم و ڕێنمایی ئەزموونەکانی قۆناغی ئامادەیی و بنەڕەتی سەبارەت بەو قوتابی و خوێندکارانەی کە دوو ساڵ لەسەریەک دەرنەچوون لە پۆلێکدا، بۆیان هەیە بۆ ساڵی سێیەم لە قوتابخانەکانی ڕۆژ بەردەوامبن بەم مەرجانەی خوارەوە..

1ـئەگەر قوتابی/ خوێندکاری نیشتەجێبوو ئەو  شوێنانەی کە قوتابخانەی ئێوارانی نییە، مافی هەیە تەنها بۆ ساڵی سێیەم لە قوتابخانەو خوێندنگاکەیدا بمێنێتەوە، واتە لە خوێندنی ڕۆژ بەردەوامبێت.

2ـبەهیچ شێوەیەک قوتابی/ خوێندکارانەی خاڵی (1) سەرەوە دەیانگرێتەوە مافی گواستنەوەیان نییە بۆ هیچ قوتابخانەیەکی تر.

3ـئەگەر قوتابی/ خوێندکاری دوای گواستنەوەی کرد بەهەر هۆیەوەک، ئەوا پێویستە بەپێی ڕێنماییەکان بەشێوەی دەرەکی بەشداری لە تاقیکردنەوەکان بکات.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved