12/10/2019 10:00 PM

بۆ هاوخەمی رۆژئاوا هەڵوێست كۆنسێرتەكانی دوادەخات

میترۆنۆم پڕۆدەكشن كە كۆنسێرتەكانی هونەرمەند هەڵوێست بەڕێوەدەبات، لە روونكرنەوەیەكدا دواخستنی كۆنسێرتەكانی بەهۆی بارودۆخی رۆژئاواوە دوادەخات.

دەقی روونكردنەوەكە...

ڕونکردنەوەیەک لە مێترۆنۆم پرۆدەکشنەوە

دوای ئەوەی زیاتر لە مانگێکە کۆمپانیاکەمان بە ھاوکاری لەگەڵ ئاسیاسێڵ و کەناڵی کوردماکس سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی چەند کۆنسێرتێک بۆ ھونەرمەند (ھەڵوێست محەمەد)، بەڵام تەنھا ڕۆژێک پێش کۆنسێرتی سلێمانی ھەواڵیکی ناخۆش و جەرگبڕ ھەموو دنیای گرتەوە کە ھێرشێکی داگیرکاری و ناڕەوابوو بۆ سەر ڕۆژئاوای نیشتیمان بە شەرمەزاریەوە لەبەر کەمی کاتەکەو چاوەڕوانی میوانانمان نەمانتوانی کۆنسێرتەکە بوەستێنین ئەنجامماندا بەڵام بەتەواوی تایبەتمان کرد بە ڕۆژئاواو تەواو ھاوخەمی خوشک و براو کەسوکارمان بووین لەو نەھامەتی و لەشکرکێشییە.

بەڵام ئێستا کە ھەفتەیەکی ماوە بۆ کۆنسێرتی ھەولێرو کەرکوک بە ڕاوێژ لەگەڵ کۆمپانیا ھاوبەشەکانمان لەکاتێکدا زۆربەی تکتەکان فرۆشراوە و تەواوی ئامادەکاریەکان کۆتاییان پێھاتوە، بەڵام بەھۆی ئەم نەھامەتی و بارگرانیەوە بڕیارماندا بە دواخستنی کۆنسێرتەکانمان لە کەرکوک و ھەولێر، ئەو بەڕێزانەی تکتیان كڕیوە دەتوانن بیگەڕێننەوە ھەمان ناوەندی فرۆشتن و پارەکانیان وەربگرنەوە

ئێمە زۆر داوای لێبوردن لەو ھەوادارو ھاوڕێیانەی ھونەرمەند دەکەین کە بەڵێنمان دابوو کارێکی تەواو تایبەت و جیاوازیان بۆ بکەین بەڵام لە ئێستادا بەھۆی ئەم بارودۆخەوە نەمانتوانی ئەوکارە بکەین، بەڵێن بێت لەگەڵ تێپەڕبوونی ئەم بارودۆخە بە زووترین کات کۆنسێرتەکانمان ئەنجامبدەین بە باشترین شێوە، سوپاس بۆ تێگەیشتنتان و لێبوردەیتان.

مێترۆنۆم پڕۆدەکشن

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved