12/10/2019 10:05 PM

ئاگادارییه‌ك بۆ ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی

چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ ده‌رچوانی دووانزه‌ی ئاماده‌یی

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ماوه‌ی (سكاڵا تۆماركردن) و (دابه‌زین) و (گۆڕینی شوێن) بۆ ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی درێژده‌كاته‌وه‌.

عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ لێدوانێكدا به‌ ماڵپه‌ڕی ره‌سمی (www.mhe-krg.org)ی ڕاگه‌یاند: له‌پێناو پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌و ده‌رچووانه‌ی تائێستا سكاڵایان تۆمارنه‌كردووه‌و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی دابه‌زین و گۆڕینی شوێن و په‌یوه‌ندیكردن به‌ زانكۆكان و ده‌ستكردن به‌ ده‌وام و بابه‌تی كه‌فاله‌ بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، ئه‌م چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ به‌ ده‌رچووان ڕاده‌گه‌یه‌نین:

1-ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی سكاڵا بۆ ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی (48) سه‌عات درێژكرایه‌وه‌، واته‌ تاكو سه‌عات 12ی شه‌وی دووشه‌مه‌ ڕێكه‌وتی (14-10-2019) تۆماركردنی سكاڵا به‌ شێوه‌ی ئۆنڵاین له‌ وێبسایتی (www.regayzanko.com) به‌رده‌وامده‌بێت.

2(دابه‌زین) و (گۆڕینی شوێن) تاكو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، واته‌ تاكو كۆتایی ده‌وامی فه‌رمی رۆژی پێنجشه‌مه‌ ڕێكه‌وتی (17-10-2019)، كه‌ پرۆسه‌ی دابه‌زین و گۆڕینی شوێن له‌نێوان تۆماری زانكۆكان خۆیان ئه‌نجامده‌درێن.
 
3- وه‌رگیراوانی زانكۆو په‌یمانگه‌كان بۆ ده‌ستبه‌كاربوون پێویست ناكات كه‌فیل له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن بۆ ئه‌و زانكۆیه‌ی كه‌ لێی وه‌رگیراون، ته‌نها كه‌فاله‌كه‌ ده‌بات و مامه‌ڵه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ ده‌كرێت. ده‌شتوانن له‌هه‌ر شوێنێك بێت مامه‌ڵه‌ی ئه‌نجامدانی كه‌فاله‌ ئه‌نجامبده‌ن، له‌ به‌شی یاسایی زانكۆكان یاخود فه‌رمانگه‌ی دادنوسی.

4- داوا له‌ وه‌رگیراوانی زانكۆو په‌یمانگه‌كان ده‌كه‌ین به‌ زووترین كات په‌یوه‌ندی به‌و كۆلێژو به‌شانه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ لێی وه‌رگیراون بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون له‌ زانكۆو په‌یمانگه‌كان ئه‌نجامبده‌ن، چونكه‌ ده‌وامی قۆناخی یه‌كه‌می خوێندن له‌ زانكۆو په‌یمانگه‌كان ده‌ستپێده‌كات.

خاك - ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved