به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك خورمادا ده‌گرن و به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت. له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ كۆگاكانی عه‌مباركردنی ئه‌و كاڵا‌و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ده‌خورێت و به‌كارده‌هێنرێت، له فرۆشگایه‌كی عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (2) تۆن خورمادا ده‌گرێت كه گومانی خراپبوونی لێده‌كه‌ن. به‌شێك له خورما ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كرێت بۆ پشكنین، وه‌ڵامه‌كه‌ی به نه‌شیاو بۆ خواردن و به‌كارهێنان ده‌درێته‌وه، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه ته‌واوی خورماكه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. لیژنه‌ی كۆگاكان یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و رۆژانه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی كۆگا، عه‌لوه‌و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كاڵا‌و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نی تیایدا عه‌مبار ده‌كرێت، ده‌كات و له‌لایه‌ن ئه‌ندامه‌كانیه‌وه پشكنین بۆ مادده عهمباركراوهكان ده‌كرێت و له‌كاتی هه‌بوونی گومان نموونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و زانكۆی سلێمانی ده‌كات بۆ پشكنین. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure