هه‌ندێك كه‌س گه‌ر بۆنی سروشتی جه‌سته‌ی ته‌نانه‌ت به كرێمیش كه‌مبكاته‌وه، هه‌ر بۆنی ده‌بێت و ئه‌و راستییه حاشای لێناكرێت كه هه‌موو مرۆڤێك بۆنی لێدێت. هۆكاره‌كان: 1- پاستیل و بنێشت ده‌بنه هۆی بالێبوونه‌وه‌ی زۆرتر به‌گشتی ئه‌و بایه‌ی له مرۆڤ ده‌بێته‌وه، په‌یوه‌ندی هه‌یه به پرۆسه‌ی هه‌ره‌سكردنی خۆراك له‌ناو سكدا. خواردنی شیرینی زۆر، بۆ وێنه پاستیل، ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهاتنی گازێكی زۆرتر له‌ناو سكدا. 2- شیر‌و په‌نیر بۆنی هه‌ناسه ناخۆش ده‌كه‌ن به‌گشتی بۆنی هه‌ناسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاوێنی و ته‌ندروستی ناو ده‌م. گه‌ر ناو ده‌م به‌باشی خاوێن نه‌كرێته‌وه به‌كتریاكان له‌ناو ددانه‌كان و له‌سه‌ر پوك ده‌مێننه‌وه‌و ده‌بنه هۆی ناجۆربوونی بۆنی هه‌ناسه. له‌ناو لیسته‌ی ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی كه بۆنی ده‌م ناخۆش ده‌كه‌ن سیر له‌سه‌رو هه‌مووانه. ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له شیر به‌رهه‌مدێن دووهه‌مین سه‌رچاوه‌ی بۆنی ناجۆری هه‌ناسه‌نه. 3- چكلێتی تۆخ ده‌بێته هۆی بۆنخۆشی جه‌سته گه‌ر بۆنی ناخۆشی جه‌سته‌تان ئازارتان ده‌دات، ئه‌وا خواردنی چكلێتی تۆخ كه هه‌ڵگری رێژه‌یه‌كی زۆری مه‌نێزیومه، یارمه‌تیده‌رێكی باش ده‌بێت بۆتان. 4- په‌تاته‌ی سوره‌وه‌كراو بۆنی له‌ش زۆرتر ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ خواردنه‌كه‌یان سیر یان كاری (جۆرێك له به‌هارات) ده‌خۆن، بێگومان له‌كاتی وه‌رزشكردن و ئاره‌ق ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ست به بۆنێكی ناجۆر ده‌كه‌ن. به‌ڵام گه‌ر تۆ هه‌ستده‌كه‌یت بۆنی ئاره‌قه‌كه‌ت به‌تایبه‌تی ناجۆر بووه ئه‌وه له‌وانه‌یه په‌تاته‌ی سوره‌وه‌كراوه‌ت خواردبێت. چونكه رۆنی ناو خۆراكه سوره‌وه‌كراوه‌كان هه‌رسكردنی خواردنه‌كان له‌ناو سكدا سست ده‌كات و ده‌بێته هۆی بۆنی زۆرتر. 5- سه‌وزه ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهاتنی گازێكی زۆرتر له‌ناو گه‌ده‌دا رێژه‌ی گازێك كه له‌ناو ریخۆڵه‌دا به‌رهه‌مدێت په‌یوه‌ندی به جۆری خواردنه‌وه هه‌یه. بۆ نموونه سه‌وزه خۆره‌كان زۆرتر له كه‌سانی ئاسایی بایان لێده‌بێته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌وزه‌كان له‌كاتی هه‌ره‌س و شكان له‌ناو گه‌ده‌دا گازی زۆرتیان لێده‌كه‌وێته‌وه. 6- بۆنی ئاره‌ق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌كتریاكان ئاره‌قكردن چالاكییه‌كی گرنگی جه‌سته‌یه كه یارمه‌تی راگرتنی پله‌ی گه‌رمای سروشتی جه‌سته‌و ده‌ردانی مادده به‌كارنه‌هاتووه‌كانی جه‌سته ده‌دات و له‌ڕاستیدا ئه‌مه خودی ئاره‌قه‌كه نییه كه بۆنی دێت. به‌وپێیه‌ی بۆنی ئاره‌ق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌كتریاكانی ناو گلانده‌كانی ئاره‌ق. به‌كتریاكان ده‌بنه هۆی شكانی مۆلیكیوله‌كانی ئاره‌ق و پاشماوه‌ی به‌رهه‌می ئه‌م پرۆسه‌ی به‌شێوه‌ی بۆن خۆی ده‌رده‌خات. هه‌روه‌ها ئه‌مه روونكردنه‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆچی بۆنی ئاره‌ق دوای وه‌رزش هێنده‌ی بۆنی ئه‌و ئاره‌قه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاوێن رانه‌گرتنی جه‌سته، ناخۆش نییه. خاك – س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure