بێگومان خواردنی خۆش هه‌موو كاتێك ئاره‌ووی ده‌كه‌ین، به‌ڵام تا كه‌م بخۆیت بۆ باری ته‌ندروستیت سوودی زیاتره، به‌داخه‌وه له كاتێكدا چه‌ند جۆره خواردنێكی خۆش له‌به‌ر ده‌ستمان بێت خۆمان پێناگیرێت تا كه‌م بخۆین، بۆیه له‌و كاتانه‌دا به رێژه‌یه‌كی زۆر خواردن ده‌خۆین و ئه‌وه‌ش زیانبه‌خشه‌و له كۆتاییدا زۆرجار په‌شیمان ده‌بینه‌وه. له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌خه‌ینه‌ڕوو تا هه‌وڵبده‌یت به‌رده‌وام كه‌م بخۆیت. 1- له‌و كاتانه‌دا گرنگی به خواردنی مۆزو قاوه‌و توو بده، ئه‌مجۆره خواردنانه راسته شیرینن، به‌ڵام سوودبه‌خشن بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، له خواردنی شه‌كرو چه‌وری باشترن. 2- زۆر له خۆت مه‌كه خواردن نه‌خۆیت، چونكه له كاتێكدا رێگری نانخواردن ده‌كه‌یت له‌پڕدا زۆر حه‌ز به خواردن ده‌كه‌یت و به جارێك زۆر ده‌خۆیت. 3- له كاتێكدا رێجیم ده‌كه‌یت، هه‌وڵبده خۆڕاگربه‌و به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست رێجیم بكه‌یت، گه‌ر له كاتێكدا به سه‌ختی رێجیم ده‌كه‌یت له پڕدا زۆر نان ده‌خۆیت. 4- له كاتی كڕینی خواردندا به وردی ئاگاداربه له‌وجۆره خواردنانه‌ی كه هه‌ڵیده‌بژێریت، هه‌روه‌ها به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا مه‌ده له ماڵه‌كه‌تدا خواردنی زیانبه‌خش هه‌بێت، به‌وشێوه‌یه زیاتر گرنگی به خواردنی به‌سوود ده‌ده‌یت. 5- داوای هاوكاری له خێزانه‌كه‌ت بكه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ئاماده‌كردنی خواردندا بزانێت كام جۆره خوارنانه سوودبه‌خشن، هه‌روه‌ها هاوكاریت بكه‌ن به شێوه‌یه‌ك كه له كاتێكدا پێكه‌وه‌ن له‌به‌ر چاوت جبس و شیرینی نه‌خۆن. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure