14/10/2019 10:05 PM

سلێمانی.. بڕێك دۆشاوی خورما له‌ناوبرا

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك دۆشاوی خورمادا ده‌گرن كه‌ پشكنین ده‌ریخستووه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌ بۆیه‌ له‌ناوده‌برێت.

له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت‌ و له‌ كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی له‌ناو عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر (16) ته‌نه‌كه‌ دۆشاوی خورما له‌ جۆری (ئه‌مه‌ل)دا گیراوه‌.

نمونوه‌ی دۆشاوه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنین، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عێراقی به‌رهه‌منه‌هێنراوه‌و‌ فرۆشتنی رێگه‌پێدراو نییه،‌ له‌به‌رئه‌وه‌‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌.

به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌ت، ته‌واوی ئه‌و دۆشاوه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌. 

خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved