15/10/2019 10:57 PM

71ه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌ فرانكفۆرت ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد

به‌ به‌شداری زیاتر له 104 ده‌وڵه‌ت و 7 هه‌زارو چوارسه‌دو په‌نجا دامه‌زراوه‌ی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی دنیاو 10 هه‌زار ڕۆژنامه‌نووس له‌ دنیادا، چالاكیيه‌كانی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبی فرانكفۆرت، كه‌رنه‌ڤاڵی كتێب و كایه‌ مه‌عریفیه‌كان و ته‌كنۆلۆژیای چاپه‌مه‌نی و نوسین، 15-10-2019 چالاكیيه‌كانی ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێت.

میوانی شه‌ره‌فی ئه‌مساڵی پێشانگا ولاتی نه‌رویجه‌و سه‌ره‌ك وه‌زیرانی نه‌رویج ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌سایه‌تیه‌ سیاسی ئه‌ده‌بیه‌كانی جیهان و خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبل به‌شداری تیاده‌كه‌ن. له‌وانه‌ "ئولجیا توكارتشوك" پۆلۆنی خاوه‌ن خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی نۆبلی ئه‌ده‌بی و زیاتر له‌ 20 كه‌س له‌ دیارترین نوسه‌ره‌كانی نه‌رویج به‌ یاوه‌ری جێنشینی نه‌رویج و به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌ده‌ب ده‌گه‌نه‌ پیشانگاكه‌. جگه‌ له‌ شاندی گه‌وره‌ی ڕۆشنبیری نه‌رویجی میوانی شه‌ره‌ف سه‌رۆكی پێشانگای فرانكفۆرت و سه‌رۆكی رێكخراوی بۆرسه‌ی بازرگانی كتێبی جیهانی و  هاویكۆماسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاو سه‌ره‌ك وه‌زیرانی هه‌رێمی هیسن به‌شداری تیاده‌كه‌ن.

پێشانگاكه‌ سێ ڕۆژی یه‌كه‌می تایبه‌ته‌ به‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌و سه‌ردانی تایبه‌ت و گرێبه‌سته‌كانی چاپه‌مه‌نی و پرۆتۆكۆله‌كانی و سێ ڕۆژی دواییشی كراوه‌یه‌ بۆ میوانانی گشتی.

خانه‌ی كوردی
سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری خانه‌ی كوردی له‌و پیشانگایه‌دا ڕۆژنامه‌نووس یوسف مه‌نتك چالاكوانی بواری به‌شداریكردن له‌و پیشانگایه‌دا به‌ وتي: ئه‌مساڵیش وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به‌شداری ده‌كات و چه‌ند نوسه‌رێك بڕیاروایه‌ سه‌ردانی پیشانگاكه‌ بكه‌ن له‌وانه‌ نوسه‌ری كورد"جان دۆست" بڕیاره‌ ڕۆژ چوارشه‌ممه‌ كتیبه‌كه‌ی واژۆبكات. بڕیاریشه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ چه‌ند سیمنیاریك له‌لایه‌ن نوسه‌ران به‌یان سه‌لمان و  د.محه‌مه‌د مه‌نتك مامۆستای زانكۆ به‌رێوه‌بچیت. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری یان لیژنه‌ی ئاماده‌كاری و به‌شداری له‌و پیشانگایه‌دا هیچ ڕاگه‌یاندنێكیان تائێستا نه‌بووه‌و تائێستا ورده‌كاریه‌كانی ئه‌و به‌شداریكردنه‌ ڕووننه‌كراوه‌ته‌وه‌.


خاك - بوكميديا







created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved