د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ئه‌وكاته ده‌ستنیشان ده‌كات كه پێویسته دایكان و باوكان قسه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بكه‌ن. بابه‌ته‌كه له‌ژێر ناونیشانی كه‌ی قسه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌م بكه‌م؟ بڵاوكراوه‌ته‌وه. له ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌دا ڕوونیكردووه‌ته‌وه، كه به‌پێی زانست منداڵ له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییه‌وه باشتره قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیت هه‌بێت له‌گه‌ڵیدا به‌تایبه‌تی باوك و دایك ده‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، چونكه باشترین كات بۆ فێربوونی زمان و كرانه‌وه‌ی مێشكی منداڵ بۆ ژیان هه‌ر له سه‌ره‌تای مانگه‌كانی یه‌كه‌می ته‌مه‌نه‌وه ده‌ستپێده‌كات. له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌داخه‌وه زۆر كه‌س حه‌زده‌كه‌ن منداڵه‌كه‌یان زۆرترین كات خه‌وتوو بێت تا ئه‌ركی كه‌متر بێت، بۆیه قه‌تره‌ی فنیستیل و ده‌رمانه‌كانی تری خه‌و زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌و پزیشكه تكا ده‌كات و ده‌ڵێت: با منداڵه‌كه‌ت به سروشتی خۆی بخه‌وێت، گه‌ر خه‌وی له پێویست كه‌متر بوو سه‌ردانی پزیشكی منداڵان بكه. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure