15/10/2019 11:13 PM

بڕێكی زۆر پاقله‌ی وشك له‌ناوبرا

دوای ئه‌وه‌ی له‌ بازگه‌ی (عه‌ربه‌ت) ئاسایشی سلێمانی گومانی له‌ بڕێكی زۆر (پاقله‌ی وشك) كرد كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌یویست له‌ سنوری گه‌رمیانه‌وه‌ بیهێنێته‌ ناو شاری سلێمانییه‌وه‌، به‌ نووسراوی ره‌سمی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگاداركرده‌وه‌، پاشان نمونه‌ی پاقله‌كه‌ نێردرا بۆ پشكنین.

به‌پێی وه‌ڵامی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و پاقله‌ وشكه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی (91) فه‌رده‌ی (25) كیلۆگرامی بووه‌، به‌شێكی له‌ پشكنین ده‌رچووه‌و به‌شێكیشی كه‌ بڕی (500) كیلۆگرامه‌و هیچ به‌روارێكی به‌سه‌رچوونی له‌سه‌ر نییه‌ له‌ پشكنین ده‌رنه‌چووه‌و شیاو نییه‌ بۆ خواردن.

دواتریش به‌ پێشنیاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئه‌و بڕه‌ پاقله‌یه‌ی كه‌ له‌ پشكنین ده‌رنه‌چووه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت.


خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved