15/10/2019 11:15 PM

سووده‌ ته‌ندروستییه‌كانی كونجی

به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پزیشكان، كونجی چه‌ندین سوودی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌.

له‌ بابه‌تێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی سیدتی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ سوودو پێكهاته‌كانی كونجی روونكراوه‌ته‌وه‌.

كونجی 55-60%ی پێكهاتووه‌ له‌ رۆن و هه‌روه‌ها 20%یشی پرۆتینه‌. كه‌ زه‌یت و چه‌ندین جۆر ده‌رمانی لێ دروست ده‌كرێت و ده‌توانرێت به‌ ئاساییش بخورێت یان بكرێته‌ ناو خواردن.

به‌هۆی بۆنه‌ خۆشه‌كه‌ی و تامه‌كه‌یه‌وه‌ زۆركات كونجی له‌ به‌ركارهێنانی شیرینیدا به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌شی زه‌یته‌كه‌ی بۆ دروستكردنی خواردن به‌كاردێت یان له‌كاتی نه‌خۆشی و سه‌رمابووندا بۆ نه‌مانی ئازاری قورگ ده‌خورێت.

هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پزیشكان، كونجی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ و په‌ستانی خوێن راده‌گرێت.

پزیشكان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 5 هه‌فته‌ رۆژانه‌ 50 گرام كونجی بخۆیت، ئه‌وا كۆلیسترۆڵ و په‌ستانی خوێنت رێژه‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌بێت و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ جێده‌هێڵێت. ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌سووده‌. 

له‌ هه‌مووی گرنگتر خواردنی كونجی رێگری ده‌كات له‌ توشبوونی مرۆڤ به‌ شێرپه‌نجه‌ی سنگ و كۆڵۆن و پرۆستات. به‌هۆی ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌ كونجیدا هه‌یه‌.

خاك  - لانه‌ كاشان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved