16/10/2019 08:34 PM

نه‌ریمان بابان كۆنسێرته‌كانی راگرت

هونه‌رمه‌ندی دیار "نه‌ریمان بابان" كه‌ بڕیاربوو كۆنسێرتی گۆرانی له‌ هه‌ولێرو سلێمانی ئه‌نجامبدات، به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه‌ بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رایگرتن.

نه‌ریمان بابان له‌ ئه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: وەک بڕیاربوو لە مانگی 11/2019 دوو کۆنسێرتی گەورە لە شاری سلێمانی و هەولێری پایتەخت سازبکەین، بەڵام وەک هاوخەمیيەک بۆ ئەو کارەساتەی کە تورکی دڵ پڕ لە قین بەسەر گەلەکەمانی هێناوە، لەمکاتەدا بە پێویستی ئەزانین کە کۆنسێرتەکان دوابخەین. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌: لە ئێستادا ئێمە ئەرکی گرنگترمان لەسەرشانە، ئەویش کۆمەککردنی پارچەکەی تری جەستەی کوردستانی بەشکراوە. سەرکەوتن هەر بۆ کوردی نەبەردو ئازایە خودامان لەپشت بێت.


خاك - سۆشیاڵ میدیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved